Find anything you need on Yalla

پاولۆ مالدينى لەسەر گەڕانەوەى بۆ ميلان هەمووانى بێ هيوا كرد

0

پاولۆ مالدينى ئيتاڵى و بەرگريكارى پێشوى يانەى ئەيسى ميلانى ئيتاڵى هەموو ئەو دەنگۆيانەى ڕەتكردەوە كە باس لە گەڕانەوەى ناوبراو دەكەن بۆ يانەى ميلان وەكو دەستەى نوێى كارگێڕى يانەكە.

ماڵدينى دوێنێ چوارشەمە لە لێدوانێكيدا تايبەتدا بۆ بەشى تەلەفزيۆنى تۆڕى “سكاى سپۆرتس” ى ئيتالى وتى ” ماوەيەكە دەنگۆى گەڕانەوەى من بۆ يانەى ميلان وەكو دەستەى كارگێڕى لاى هاندەرانى ئەو يانەيە بووەتە جێگەى باس وخواستى هەمووان بەڵام گەڕانەوەى من بۆ ميلان؟ نا من لە ئێستادا ژيانى تايبەتى خۆمم هەيە” هەروەها بەرگريكارەكەى پێشوى ئيتاليا ئەوەشى وت ” وەكو هەميشە گوتومە و ئێستاش دەيڵێمەوە ميلان ماڵ و خێزانى منە هەتا هەتايە بەڵام گەڕانەوەم لە ئێستادا بۆ يانەى ميلان زۆر زەحمەتە”.

پاولۆ ماڵدينى بەرگريكارى يانەى ميلان لە ساڵى ٢٠٠٩ بەيەكجارى وازى لە يارى هێناو لەو ساتەوەش تائێستا بۆ چەن جارێك لە لايەن سەرۆك و دەستەى كارگێڕى و هاندەرانى ئەو يانەيەوە داواى لێ كراوە وەكو كارگێڕى لە يانەى ميلان درێژە بە ژيانى وەرزشى خۆى بدات.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!