Find anything you need on Yalla

700 ملیۆن یورۆ بدە و میسی بەدەستبهێنە

0

ئیلیان قەرەداغی
لیۆنێل میسی بەهرەمەندی ئەرجەنتینی هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند و تا 2021 یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی جێناهێڵێت، ئەگەر بیەوێت بڕوات دەبێت 700 ملیۆن یورۆ بە یانە کەتەلۆنییەکە بدرێت.
میسی و ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە لەسەرئەوە رێککەوتون تا هاوینی ساڵی 2021 پێکەوە بمێننەوە، لەکاتێکدا دواکەوتنی ئەو رێککەوتنە عاشقانی ئەستێرەکە و یانەی بەرشەلۆنەی بێزار کردبو.
بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکدا رونیکردۆتەوە، لەگەڵ میسی گەیشتونەتە رێککەوتنەکە و سەرلەبەیانی رۆژی 25-11-2017 ئیمزایان کردوە، بەپێی ناوەڕۆکەکەشی، هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکە بڕی 700 ملیۆن یورۆی لەدوا دەبێت. هەروەک باس لەوەدەکرێت موچەی هەفتانەی 640 هەزار یورۆیە.
ئێستا میسی تەمەنی بۆتە 30 ساڵ، لە 13 ساڵییەوە رووی لە یانەی بەرشەلۆنە کردوە و جگە لە نازناوە تاکەکەسییەکان، هەشت نازناوی لالیگای ئیسپانی و چوار نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە.
نزیکترین نازناوی تاکەکەسیی میسی، رۆژی 24ی ئەم مانگە وەریگرت، کە ئەویش پێڵاوی زێڕین بوو لە پای تۆمارکردنی 37 گۆڵ لە وەرزی رابردوی لالیگادا، کە بەوەش چوارەم جارە دەبێت باشترین گۆڵکەری پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!