Find anything you need on Yalla

تیمی ئۆلۆمپی دەتوانێت بەرهەمی ماندووبوونەکەی بچنێتەوە؟

0

لە یارییەکانی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی یەکێتی ئاسیا بۆ گروپی ژێر تەمەن ٢٣ ساڵان چەند یارییەکی گەرمی بەخۆوە بینی کە بە دەرچوونی عێراق و قەتەر لە پێشبڕکێکەدا کۆتایی هات.

لە یاری پێش کۆتاییدا، عێراق و ژاپۆن یارییەکی توند و گەرموگوڕییان بەرامبەر بە یەک کرد. لە خولەکی ٢٦دا تیمە ژاپۆنییەکە هێزیان کرایەوە بە گۆڵێکی (کۆبۆ) و دواتر لە کۆتایی نیوەی گۆڵی بەرامبەریان لە لایەن (سعد ناتق) لێ کرایەوە.

لە نیوەی دووەمی یارییەکدا هیچ لایەکیان گۆڵی تۆمار نەکرد ئەگەرچی هەردوو تیم زۆر دەرفەتیان لە دەستدا. کاتێکیش یاریدەدەری ناوبژیوان ٣ خولەک زیادکراوی بەرزکردەوە پێس ئەوەی یارییەکە بچێتە کاتی زیاد، تیمە ژاپۆنییەکە توانییان یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان و لە دوا خولەکدا بە لێزانی یاریزان (هاراکاوا) کۆتایی پێبهێنن.

لە دوای دەرچوونیان لە کێبڕکێکەدا، دەبێت تیمی عێراق هەوڵی پێگەی سێیەم بدات تاوەکو بتوانێت لە یارییەکانی ئۆلۆمپیاد لە بەرازیل یاری بکات. یاری پێگەی سێیەم بەرامبەر بە قەتەر لە یاریگای (جاسم بن حەمەد) لە ٢٩ـی کانوونی دووەم لە قەتەر بەڕێوە دەچێت.

تیمە عێراقییەکە هیوا و ئومێدی زۆر لە عێراقییەکانی لەگەڵ خۆی هەڵگرت تاوەکو بتوانێت لە بەرازیل یاری بکات. لەبەر ئەوەی یارییەکە لە وڵاتی قەتەر میوانداری دەکرێت، هەربۆیە (یەڵلا) پێشبینی دەکات یارییەکی ئاگرین لە نێوان هەردوو یانە بەڕێوە بچێت، ئەگەرچی تیمە عێراقییەکە دەیەوێت دڵی جەماوەرەکەی خۆی خۆش بکات لە نێو تاڵی باردۆخی ناوخۆی عێراق.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!