Find anything you need on Yalla

ریال به‌رشه سەرسام دەکا و لیستەریش پێشەنگی خۆى قایم دەکات

0

 لەکاتى یاری کلاسیکۆى نێوان ریال مەدرید و بەرشەلۆنە وا هەست دەکرا هیچ یاریەکى تر جگە لەو یاریە لە خوولی ئیسپانی بەڕێوە ناچێت چونکە هەمووان بەم یاریە سەرقاڵ بوون. گوڵەکەى رۆناڵدۆ لە کە لە کۆتاییەکانى یاریەکە، لە خولەکی ٨٦ تۆماری کرد بەس بوو بۆ ئەوەى ریال مەرید لە یانەى بەرشەلۆنەى میواندار بباتەوە کە ٣٩ یاریە نەدۆراوە سەرباری ئەوەى ریال مەدرید بە تەنها ١٠ یاریزان یاری کرد لە ٢٠ خولەکی کۆتایی یاریەکە. لە یاریەکە کە لە یاریگاى کامپ نو بەرێوەچوو یاریزانان ماوەى خولەکێک بەبێ دەنگی وەک رێزێک بۆ گیانی یاریزانیی ئەفسانە جۆهان کرودیف کە هەفتەى رابردوو کۆچی دوایی کرد وەستان.

 

سەرباری بردنەوەى ریال، بەڵام کاریگەریەکى زۆری نەبوو لەسەر ریزبەندیەکە تەنها ئەوەنەبێت کە جیاوازی خالەکانى بەرشەلۆنەی کەمکردەوە بۆ ٦ خاڵ لەگەڵ نزیکترین رکابەری کە یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدە کە بە ئەنجامی ٥-١ گۆڵ لە یانەى ریال بیتیسی بردەوە. یانەى ڤیاریالیش بە ئەنجامى ١-٢ گۆڵ بردیەوە و لە چوارەمی ریزبەندی مایەوە، هەریەک لە یانەکانى سیلتاڤیگۆ و دیپۆرتیڤۆ بە ئەنجامی گۆڵێک یەکسان بوون. یانەى گیتاڤیش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە یانەى ریال ڤالیکانۆ دۆڕا بەمەش لە سێیەمى کۆتایی ریزبەندیەکە دێت تەنها لەپێش یانەکانى سپۆرتینگ دی جیۆن و لیڤانتی.

 

لەهەمان کاتدا، لە خولی ئینگلیزی یانەى لیستەر بەردەوامە لە بردنەوەکانى. یانەى تۆتینگهام بە گۆڵێک لەگەڵ یانەى لیڤەرپوول یەکسان بوون و، یانەى فۆکسیش بە ئەنجامی ١-٠ دۆڕا بەیانەى ساوسماتۆن. یانەى ویست هامیش لەگەڵ یانەى کریستال سیتی یەکسان بوون ئەمەش خەونەکانى یانەىکەى بۆ ئەوەى بەشداربێت لە خولی پاڵەوانەکانى ئەوروپا لە گۆڕ نا. یانەى مانچیستەر یوناتیدیش لە یانەى دراوسێیان یانەى ئێڤەرتۆنی بردەوە. بەمەش یەک خاڵ دوورن لە گەیشتن بە بەشداربوون لەیانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا.

لە دوایی ریزبەندیش یانەى نۆرویڤ ئەنجامەکانى بەرەو باشتر دەچێت، لە ئەنجامی گۆڵێک لەیانەى نیوکاسڵی بردەوە لە خولەکەکانى کۆتایی.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!