Find anything you need on Yalla

ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید کەوتنە ناو تەڵەوە، بەرشەلۆنە قازانج دەکات

0

ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید کەوتنە ناو تەڵەوە، بەرشەلۆنە قازانج دەکات

 فیفا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای زۆر قورس بەسەر هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید، سزاکەش بریتییە لە قەدەغەکردنی کڕینی یاریزانان لە لایەن هەردوو یانەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک. فیفا هۆکاری بڕیارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هەردوو یانە پابەندنەبوون بە یاساکانەوە، بەتایبەتی کە هەردوو یانە یاریزانی خوار ١٨ ساڵیان کڕیوە بەبێ ئەوەی تۆمارکردنی فەرمی ئەنجام بدەن. رەنگە ئەم سزایانە زیان بگەیەنێت بە خولە بەهێزەکەی ئیسپانیا، لە کاتێکدا کە ساڵی پێشوو ئەم سزایە بەسەر بەرشەلۆنە سەپێندرابوو، ئەمساڵيش بەسەر رکابەرە کۆنەکەی دەچەسپێت.

دوا بە دوای بڕیارەکە، هەردوو یانەکە بە خێرایی هەستان بە ئیمزاکردنی یاریزانەکانیان و نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە سەرەکییەکانیان تا لە ماوەی ئەم سزایەدا یانەکانیان تووشی شکت نەبن. رەنگە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید باشتر ئامادە بێت بۆ ئەم سزایە بەهۆی ئەوەی لە ڕیزەکانیدا هەندێک لە باشترین یاریزانە لاوەکانی ئەوروپا و یاریزانی تری بە ئەزموونی هەیە. هەرچی ریاڵ مەدریدە، رەنگە کێشەیان زیاتر بێت بەهۆی ئەوەی زێنەدین زێدانی راهێنەر ئەزموونی کەمی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا پلانەکانی ئەم هاوینەیان تێکبچێت،  لەوانە کڕینی هەندێک یاریزان بوو وەک رۆبەرت لیڤاندوسکی، پۆل پۆگبا، دی خیا و ژمارەیەک ناوی گەورەی تر کە ناتوانن تا ١٨ مانگ بێنە پاڵ یانەکە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!