Find anything you need on Yalla

زۆرانبازێكی به‌ره‌گه‌ز عێراقی پاڵێوراوه بۆ بردنه‌وه‌ى گرنترین پاڵه‌وانێتی زۆرانبازی

0

راندا مارکۆس یەکێک لەو چوار شەڕ به‌ ره‌گه‌زعێراقیانه‌ى کە به‌شداره‌ له‌ پاڵەوانێتی زۆرانبازی كۆتایی (UFC)، به‌یانى شه‌ممه‌ له‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كى زۆر گرنگدا لە شاری ئۆرلاندۆی سه‌ر به‌ ولایه‌تى فلۆریدای ئه‌مریكا یاری ده‌كات.

ئەو کە بە هیوایە بتوانێت لە یارییەکانی پاڵەوانێتی کۆتایی شەڕکردن باشتر یاری بات کە تێیدا یارییەکی دۆڕاند و یارییەکی بردەوە (5 و 2ـی هەیە لە نۆباتی یارییە پرۆفیشناڵە تێکەڵەکانی شەڕکردن)، رۆندا بۆ یەکەمجار بەشداری دەکات لە     گەورەترین یاری پاڵەوانێتییەکە کە تێیدا رووبەڕووی کارۆلینا کۆوالکیڤیجزی پاڵەوانی پۆلەندی دەبێتەوە، کە ئەویش هەرچەندە یەکەمجارە بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە دەکات بەڵام توانیویەتی ریکۆردەکەی خۆی بە 7 بە 0  بە جوانی بهێڵێتەوە.

راپرسسیەک لەسەر ریزبەندی ژنانی یارییەکانی شەڕکردنی تێکەڵاو mmajunkie.com ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەری هەیە مارکۆس ئەم یارییە بباتەوە، سەرباری ئەوەی کۆوالکیڤیجز لە پێنجەمی ریزبەندی جیهاندایە، بەوەش 9 پلە لە پێش مارکۆسەوەیە. مارکۆس پێشتر تەکنیککارێکی دەرمانساز ببوە کە لە بەغدا لەدایک بووە، بەڵام ئێستا بەناوی شاری (ویندسۆر) لە ئۆنتاریۆی کەنەداوە شەڕ دەکات. ئەم ریزبەندییەش بە تەواوی جێگای متمانە نییە و گٶڕانکاری بەسەردا دێت لەگەڵ گۆڕینی یاریکردنی یاریزانەکان بۆ رێکخراوە جیاوازەکان.

کەوایە، چاوەڕێ دەکرێت رۆژی شەممە ئەنجامەکەی سەنتەری ئاموای کە یارییەکەی لێ ئەنجام ئەدرێت چی بێت؟ مارکۆس زۆرانبازە و پشتێنەی مۆری لە جو- جیتسوی برازیلی هەیە کە زۆربەی شەڕکەرەکانی هونەرەکانی شەڕی تێکەڵاو مەشقی تێدا دەکەن. ئەو لە هێڕشکردندا ئازایە، لە نێو ئۆکتاگۆنەکەدا دەخولێتەوە و هێڕش لە دوای هێڕس ئەنجام ئەدات. زۆربەی رکابەرەکانی سەرسامن بە ئەنجامەکانی ئەو. ئەو چەندین جار ماوەی (خولی سێ پێنج-دەقەی) بڕیوە، هەربۆیە گرەوکردن لەسەر بردنەوەی مارکۆس زەرەری نییە.

کەوایە ڕکابەرەکانی چۆن دەتوانن رووبەڕووی ئەم هێڕشبەرە ببنەوە؟ ئاسانە. پێویستە کۆوالکیڤیجز لەسەر پێیەکانی بوەستێت، جێگای خۆی توند بکات کاتێک مارکۆس بۆی دێت. بەڵام فشارەکە لەسەر پاڵەوانێتی کۆتایی شەڕکردن دەبێت و زۆربەی شارەزایان پێشبینی بردنەوەی مارکۆس دەکەن. ئەگەریش بردییەوە، ئەوە لە پڕ ڕکابەری دەکات لەسەر ناونیشانی پاڵەوانێتییەکە و ببێتە یەکەم عێراقی کە ئەم پاڵەوانێتییە جیهانییە بباتەوە. ئێمەش لای خۆمانەوە وەک yallairaq.net پشتیوانی مارکۆس دەکەین تاکو کۆوالکیڤیجز تەخت بکات!

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!