Find anything you need on Yalla

مانچستەر سیتی بە فەرمی ئیمزای گواردیۆلا بەدەست دەهێنێت

0

یانەی مانچستەر سیتی پشتراستی کردەوە کە ئەم هاوینە (پیپ گواردیۆلا) جێگای (مانوێل پێلەگرینی) دەگرێتەوە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستی راهێنەرە چیلییەکە.

دوای راگەیاندنی نیازی بەجێهێشتنی یانەی (بایەرن میونشن) لە کۆتایی ئەم وەرزە و گەڕان بە دوای “سەرکێشی”یەکی نوێ لە جامی تۆپی پێی ئینگڵتەرا، زۆر لە یانەکان چاویان بڕیە گواردیۆلا.

لە دوای بڕیاری دەستلەکارکێشانەی لە بایەرن، زۆر لە یانەکان ئارەزووی هێنانە ڕیزی “فەیلەسووف”یان کرد  بۆ یانەکانیان، بەڵام پێدەچێت یانەی مانچستەر سیتی زۆرترین هەوڵیدابێت بۆ بەستهێنانی. رۆژی دووشەممە، کە یەکەم رۆژی یانەکە بوو لە مانگی شوبات، یانەی مانچستەر سیتی بە فەرمی رایگەیاند کە راهێنەرە ئیسپانییەکەیان بەدەست هێناوە. لەو راگەیاندنەدا هاتووە: “دەمانەوێت جەخت بکەینەوە کە یانەی مانچستەر سیتی دەستیکردووە بە قۆناغی دانووستاندن لەگەڵ راهێنەری ئیسپانی (گواردیۆلا) و ئەم دانووستاندنە بە گرێبەستێک کۆتایی هات کە گواردیۆلا بۆ ماوەی ٣ ساڵ لەگەڵ یانەکەمان بەردەوام دەبێت”.  یانەکە ئاماژەی بەوەش کرد: “وەک رێزێک بۆ راهێنەر مانوێل پێلەگرینی و یاریزانان، دەمانەوێت لەم کاتەدا ئەم بڕیارە بۆ رای گشتی رابگەینین تا هیچ دەنگۆیەکی ناراست نەهێڵین”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە راگەیاندنەکەی یانەی مانچستەر سیتی ئەوەش هاتووە کە راهێنەرەکەی ئێستا مانگێک بەر لەم راگەیاندنە ئاگاداری ئەم بڕیارەی یانەکە کراوەتەوە و ئەویش بەنیازە کۆتایی بهێنێت بە گرێبەستەکەی کە لە ٣٠ـی حوزەیران کۆتایی پێدێت. مانوێل پێلەگرینی جەختیکردەوە کە ئەو بە ئەزموونی خۆی لەگەڵ یانەکە دلخۆشە و سووربوونی خۆی دووپاتکردەوە کە تا دوایین رۆژی لەگەڵ یانەکە هەوڵ دەدات زۆترین

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!