Find anything you need on Yalla

هاینکس دەگەڕێتەوە بایەرن میونیخ

0

ئامادەکردنی : ئیدریس پاڵانی

یۆپ هاینکسی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی لە ساڵانی (٢٠١١ تاکو ٢٠١٤)، پاش وازهێنانی یەکجارەکی لە ڕاهێنەرایەتی ، جارێکی تر ڕازی بوو لەسەر گەڕانەوەی بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکە بە گرێبەستێك تا کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، ئەمەش دوای دەست لەکارکێشانەوەی کارلۆ ئەنشیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانە ئەڵمانیەکە.

یانەی بایەرن میونیخ بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەنشیلۆتی ڕاهێنەر، بەهۆی ئەو دۆڕانەی یانەکە توشی هات بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. وە هەروەها بوونی کێشە لەنێوان ئەنشیلۆتی و چەندین یاریزانی یانەکە.

هاینکس بۆ ڕۆژنامەی “کیکر”ی ئەڵمانی ڕایگەیاند :- “ئەوە گەڕانەوە نیە، ئەوە خزمەتی هاوڕێیەتییە ، من ئەمە دەکەم و دەگەڕێمەوە چونکە پێویستە لەسەرم زۆر سوپاسی بایەرن میونیخ بکەم”.

هاینکسی تەمەن ٧٢ ساڵ درێژەی بە قسەکانیدا و وتی:- “هەستێکی زۆر خۆشم هەیە، لەوانەیە یەکسەر دەست بە کارەکانم بکەم ئێستا”.

وە هەروەها بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی، هەریەك لە “پیتەر هامان”ی ٦٥ ساڵ و “هیرمان جیرلاند”ی ٦٣ ساڵ، دەبنە یاریدەدەری هاینکس لە ڕاهێنانی یانەکە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی نوسیوە:- “هاینکس بەشێوەیەکی فەرمی دەست بە کارەکانی دەکات وەك ڕاهێنەری بایەرن میونیخ لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە.”

شایەنی باسە یوب هاینکس توانی لە ساڵی ٢٠١٣ توانی هەر سێ جامەكە بۆ یانەی بایەرن میونیخ بەدەست بهێنێت و ببێتە یەکەم یانەی ئەڵمانی ئەم دەستکەوتەی هەبێت لە یەك وەرزدا، ئەوەی توانی هەریەك لە خولی پلە یەکی ئەڵمانی و جامی ئەڵمانیا و هەروەها خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!