هەواڵێکى ناخۆش بۆ هەوادارانى بەرشەلۆنە

0

ئا : لافان کریم
بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا هەرێمی کەتەلۆنیا سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت‌ و لەئیسپانیا جیا ببێتەوە، خافییەر تێباس سەرۆکی خولەکانی تۆپی پێی پرۆفێشناڵی ئیسپانیاش ڕایگەیاند، لە ئەگەری جیابونەوەکە لەگەڵ یانەکانی ئەو هەرێمە گفتوگۆ دەکەین، هەر یانەیەک دان بە سەربەخۆییەکە بنێت ئەوا دەبێت خولی ئیسپانیا بەجێبهێڵێت،ئەوەش کاریگەریی وەرزشی دەبێت ‌و ڕەنگە لەمەودوا یانەی بەرشەلۆنە لەخولی ئیسپانیادا نەمێنێت.
تێباس لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێک لە شاری ڤیاریال وتی: بەداخەوە ئەگەری هەیە هەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنا و ئیسپانیۆڵ جێمان بهێڵن،ئەگەر کارێکی لەو شێوەیەش رووبدات ئەوکات خولەکە خۆشییەکی زۆر لەدەست دەدات، کاری ئێمە گوێگرتنە لەهەموو یانەکان، بەڵام ناچارین یاساکان لەسەر هەمووان جێبەجێ بکەین.
جێى باسە هەر یەک لە یانەکانی بارسێلۆنا، ئیسپانیۆڵ و گیرۆنا لە خولی پلە یەک و یانەکانی رییوس، گیمناستیک، تاراگۆنا و بەرشەلۆنە 2 لە خولی پلە دووەکانی ئیسپانیا یاریی دەکەن و سەر بەهەرێمی کەتەلۆنیان.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!