Find anything you need on Yalla

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی گەیشتە نیوەی کۆتایی جامی ئاسیای

0

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی گەیشتە  نیوەی کۆتایی جامی ئاسیای تەمەن ژیر ٢٣ ساڵان ئەمەش پاش سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئیماراتدا بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی ستاد حەمد ئەکەبەر لە قەتەر.

لە خولەکی ٧٥ یەکەم گۆڵی یارییەکە لە لایەن هەڵبژاردەی ئیماراتەوە تۆمارکرا بەهۆی هەڵەیەکی عەلا مەهاوییەوە ، بەڵام دوو خولەکی نەخایاند هەڵبژاردەی عێراق گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە لە لایەن علی حسنییەوە و یارییەکە بە یەکسانبوونی گۆڵێک کۆتایی هات.

لە گەیمی زیادکراوی یارییەکەدا موهەنەد عەبدولرەحیم لە خولەکی ١٠٣دا گۆڵی دووەمی بۆ عێراق تۆمار کرد و دواتریش ئەمجەد عەتوان گۆڵی سێیەم و عێراق بە سێ گۆڵی یەکلاییکەرەوە توانی هەلی گەیشتن بە نیوەی کۆتایی مسۆگەر بکات.

پێشبینیی دەکرێت یارییەکانی پێش کۆتایی گەرمو گوڕییەکی زۆر بە خۆیەوە ببینێت لە نێوان عێراق و یابان و قەتەری _خاوەن میوانداری_ و کۆریای باشورئەگەر عێراق لە یاریی داهاتوودا سەربکەویت  یاخود پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت _بەلای کەمەوە_  ئەوا هەڵدەبژێردرێت بۆ پاڵەوانیتی ڕیۆ کە لە هاوینی ئەمساڵدا لە بەڕازیل بەڕێوە دەچێت کە زۆرێک بە “خەونی ئۆڵۆمپی”  ناوی دەهێنن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!