Find anything you need on Yalla

وەرزش بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی کێشی لەش لە مانگی رەمەزاندا

0

لە مانگی رەمەزان خەڵک بە شێوەیەکی گشتی چالاکیی و جوڵەی رۆژانەیان دەوەستێنن، لە هەمان کاتدا سیستمی خۆراک و خەویان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئەمانەش هەموو هۆکارن بۆ زیادبوونی کێش لە مانگی رەمەزاندا.

بەڵام هەموو ئەمانە ئەوە ناگەیەنن کە گرنگی بە خۆت نەدەیت و رێگری نەکەیت لە زیادبوونی کێشت لەو مانگەدا، باشترین رێگاش بۆ ئەو مەبەستە وەرزشکردنە.

بەو پێیەی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ کەوتووەتە هاوینەوە و ئەنجامدانی وەرزش لە رۆژدا و لەبەر تیشکی خۆر دەبێتە هۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆر ئاو لە جەستەدا کە رەنگە لە کۆتایدا ببێتە هۆی وشکبوونەوە و ئەمەش بێگومان داواکراو نییە لەو مانگەدا، بۆیە باشتر وایە لە رۆژدا وەرزشی مەلەوانی لە هۆڵی داخراودا ئەنجام بدرێت. لە شەویشدا وەرزشی رێکردن و راکردن و لەشجوانی ئەنجام بدرێت.

بۆ ئەو کەسانەش كە نەخۆشییەکانی ئینزیلاق، سەوەفان، رۆماتیزمیان هەیە ئەوا باشتر وایە دانەبڕێن لە وەرزش و نەرمە وەرزشی وەک رێکردنی هێواش لە شەوا ئەنجام بدەن. ئەمە جگە لەوەی بەسودە بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان، بەسودیشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکانیان.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!