Find anything you need on Yalla

وەرزش و هونەر: دوو شتی نەگۆڕاو بە بۆنەی جەنگەوە

0

هێوار لە ساڵی ١٩٩٢ لە هەوێر لە دایک بووە، دوای ئەوەی خێزانەکەی کە لە ئێران ئاوەرە بوون دەگەڕێنەوە بۆ هەولێر. لە ساڵی ٢٠٠٣دا، خێزانەکەی دەگەڕێنەوە بۆ کەرکوک و تا ئێستاش لەوێ نیشتەجێن، ئێستا هێوار لەگەڵ ٤ خوشک و ٤ برایدا دەژی. هێوار ماوەی ٨ ساڵە یاری تۆپی پێ دەکات و لە ساڵی ٢٠١٣دا کۆلێژی هونەری تەواو کردووە و هیوا و ئاواتەکانیشی لە خێزانەکەی و یاری تۆپی پێ و نواندندا دەبینێت.

هێوار لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ یەڵڵا ئەوەی خستە روو کە ” ئاسان نیە کە ئەم هەموو کارەبکەیت لە یەک کاتدا، تۆپی پێ و نواندن و بایەخیش بە خێزانەکەت بدەیت، بەس ناتوانم وازبهێنم و ناشمەوێت وازبهێنم. ئەمانە خەونەکانمن و ئەمەوێت لە شارێکی وەک کەرکوکدا جیاواز دەربکەوم. بارودۆخی ژیان لێرە قورسە، لە کاتی هاتنی داعشەوە، بارودۆخەکە خراپتریش بووە.”

“لە لایەکی دیکەشەوە، کاتێک یاری تۆپی پێ دەکەم یاخود نواندن دەکەم، هەست بە ژیانەوە دەکەم و ئەمەش شتێکی گرنگە لە شارێکدا کە تەنها گوێت لە هەواڵی شەڕ و مردن دەبێت. پێویستە هەمیشە دوای خەونەکانمان بکەوین، ئەگەر بۆ بە دەستهێنانیان بشمرین. کاتێک یاری تۆپی پێ دەکەم یاخود لەسەر تەختەی شانۆ نواندن دەکەم، وا هەست ناکەم کە لە وڵاتێکدام پڕە لە شەڕ و کوشتار. من و هاوێکانم نامانەوێت کە شەڕ خەونەکانمان لێ تێک بدات، بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوامین لە راهێنانەکانمان. ئێمە ئەم شتانە بۆ خۆمان دەکەین، لە هەمان کاتدا بۆ خەڵکی دیکەشی دەکەین، لەوانەیە ئێمە هۆکارێک بین بۆ خەڵک کە کاتێکی خۆش بەسەر بەرن کاتێک دێن و تەماشامان دەکەن کە یاری دەکەین.”

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
یانەی سۆلاڤی ژنان لە کەرکوک راهێنان دەکەن

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
تیمەکە راهێنان دەکەن بۆ یاریەک لە کەرکوک

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هێوار فارسی ٢٢ ساڵ، کە گۆڵچی یانەی سۆلاڤی ژنانە، بە جلی یاریەوە لەبەردەم گۆڵەکەدا وەستاوە لە کاتی راهێناندا

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هێوار و هاوڕێکەی لەسەر جادە راهێنان دەکەن

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هێوار بە دوای کالەی وەرزشیدا دەگەڕێت لە ناو بازاڕی کەرکوک

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هێوار راهێنان دەکات بۆ شانۆگەریەک لە کەرکوک

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هێوار راهێنان دەکات وەک ئەکتەرێک لەسەر شانۆ

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هێوار و نەنکی قسە دەکەن لە کاتێکدا کە نانی بەیانی ئامادە دەکان.

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هێوار ژووری دانیشتنەکەیان پاک دەکاتەوە

 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هێوار قژی خوشکەکەی دادەهێنێت

 

All images © Hawre Khalid

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!