Find anything you need on Yalla

ياريگاكانى ئه‌وروپا كۆمه‌ڵى يارى كۆتايى گرنگ له‌ خۆى ده‌گرێت

0

له‌ دوا يارى پێپ گوارديۆلا له‌ تۆپي پێى ئه‌ڵمانيا، ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ هه‌ردوو يانه‌ى بايه‌رن ميونخ و دۆرتمۆند له‌ يارى كۆتايى جامى ئه‌ڵمانيا به‌ريه‌ك ده‌كه‌ون. شايه‌نى باسه‌ بايه‌رن ميونخ هه‌وڵێكى زۆرى دا بۆ بردنه‌وه‌ى خولى پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، به‌ڵام نه‌يتوانى له‌ يانه‌ى ئه‌تله‌تيكۆ مه‌دريدى ئيسپانى بباته‌وه‌ له‌ خولى پێش كوتاييدا. يانه‌ى باڤارى توانى خولى ئه‌ڵمانى‌ (بۆندس ليگا) به‌ جياوازى 10 خال له‌ پێش يانه‌ى دۆرتمۆند بباته‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى به‌هێزى هێڵى هێرشى يانه‌ى دۆرتمۆند له‌م وه‌رزه‌دا.

له‌ لايه‌كى ديكه‌ و له‌ ياريگاكانى ئيتاڵيا، يانه‌ى ميلان هه‌وڵى بردنه‌وه‌ى يه‌كه‌م نازناو ده‌دات له‌ ساڵى 2011 ه‌وه‌ كاتێ  ڕوبه‌ڕووى يانه‌ى يۆڤنتۆسى پاڵه‌وانى ساڵى ڕابردوو ده‌بێته‌وه‌ له‌ يارى كۆتايى جامى ئيتاڵيا. شايه‌نى باسه‌ يانه‌ى يۆڤانتۆس توانى نازناوى خولى ئيتاڵى ئه‌م وه‌زه‌ به‌ده‌ست بهێنيت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئاستى له‌ سه‌ره‌تاى وه‌رزه‌كه‌دا خراپ بوو، له‌ كاتێكدا يانه‌ى ميلان نيتوانى له‌ پله‌ى 7 زياتر به‌ ده‌ست بێنيت و هانده‌رانى تووشى نيگه‌رانى كرد.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى يانه‌ى ميلان (سيلڤيۆ بيرلۆسكۆنى) چه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى يارێكه‌ كردده‌وه‌ و وتى: “بردنه‌وه‌ى ئه‌م جامه‌ چێژێكى ديكه‌ ده‌به‌خشێته‌ ئه‌م وه‌رزه‌، بۆيه‌ ده‌بێت ئێمه‌ هه‌موو تواناكانمان له‌ يارييه‌دا به‌كاربێنين 

له‌ لايه‌كى ديكه‌ و ئه‌مجاره‌ له‌ ئينگلته‌را، يانه‌ى مانچسته‌ر يونايتد ڕوبه‌رووى يانه‌ى كريستاڵ پاڵاس ده‌بێته‌وه له‌ يارى كۆتايى جامى ئينگلته‌را‌. شايه‌نى باسه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م جاره له‌ مێژووى پاڵه‌وانێته‌كه‌‌ ئه‌م دوو يانه‌يه‌ى له‌ يارى يارى كۆتايى به‌ يه‌ك ده‌كه‌ون و جێى پێكه‌نينه‌ كه‌ يانه‌ى كريستاڵ پاڵاس بۆ جارى دووه‌م له‌ مێژووى يانه‌كه‌دا و له‌ پاش 26 ساڵ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ يارى كۆتايى و به‌رامبه‌ر هه‌مان ڕه‌كابه‌ر يارى ده‌كات.

ئه‌م يارييه‌ سه‌خت ده‌بێت بۆ هه‌ردوولا به‌ هۆى ئامه‌ده‌نه‌بوونى كۆمه‌ڵيك ياريزان له‌ هه‌ردوو يانه‌كه‌ به‌ هۆى پێكانه‌وه‌، به‌ تايبه‌تى يانه‌ى كريستال پاڵاس كه‌ ئه‌گه‌رى هه‌يه‌ پاڵ به‌ ياريزانان (ولفريد زاها) و (ساكۆ) بنێت به‌هۆى كه‌مى ژماره‌ى ياريزانه‌كانى.

مێژووى يارێكانى ئه‌م دوو يانه‌يه‌ سه‌ركوتوويه‌تى يانه‌ى شه‌يتانه‌ سووره‌كان ده‌خاته‌ ڕوو، و ڕاهێنه‌رى يانه‌ى كريستاڵ پاڵاس باسى شێوازى ياريكردنى مانچسته‌ر يونايتد كرد و چه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد كه‌ “ياريزانانى مانچسته‌ر يونايتد تۆپ له‌ پێى خۆيان به‌ باشى ده‌هێڵنه‌وه‌، هه‌ر بۆيه‌ ئه‌بێت ئێمه‌ په‌له‌ نه‌كه‌ين”. هه‌روه‌ها وتى “ئێمه‌ هه‌وڵى بردنه‌وه‌ ده‌دين، و ئه‌وه‌ش شتێكى چاوه‌روان كراوه‌ لێمان”.

و له‌ دوا ياريدا، يانه‌ پاريس سان جێرمان هه‌وڵ ده‌دات سه‌ركه‌وتوويتى خۆى له‌ تۆپى پێى فه‌ڕه‌نسا له‌ 6 ساڵى ڕابردوو دووپات بكاته‌وه‌ كاتێ ڕوبه‌ڕووى يانه‌ى مارسيليا ده‌بێته‌وه‌ له‌ يارى كۆتايى جامى فه‌ره‌نسادا.

پێشبينى (يه‌ڵا) بۆ ده‌رئه‌نجامى يارييه‌كان‌: بردنه‌وه‌ى يۆڤانتۆس به‌ ئه‌نجامى (3-0)، بردنه‌وه‌ى دۆرتمۆند به‌ ئه‌نجامى (2-1)، بردنه‌وه‌ى مانچسته‌ر يونايتد به‌ ئه‌نجامى (2-0)، بردنه‌وه‌ى پاريس سان جێرمان به‌ ئه‌نجامى (3-1).

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!