Find anything you need on Yalla

٧ زانیاری لەسەر سەرۆکە نوێکەی فیفا

0

پێش دوو رۆژ فیفا جیانی ئینفانتینۆی وەک سەرۆکی نوێ هەڵبژارد پاش سەرکەوتنی بەسەر رکابەرەکەیدا، شێخ سەلمان بن ئیبراهیمی بەحرەینی. دەستەی بەڕێوەبەرانی فیفا هەوڵی چاککردنەوەی ناوبانگی یاریی تۆپی پێ دەدەن لە جیهاندا ئەمەش پاش ئاشکرابوونی چەندین دۆسییەی گەندەڵی و بەرتیل لە لایەن سیب پلاتەری سەرۆکی پێشووەوە.

ئینفانتینۆ بەڵێنی بە ئەندامانی فیفا دا کە رووبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوە و وتی: “ئەم پارانە پارەی فیفان نەک سەرۆکی فیفا، دەمەوێت قۆناغێکی نوێ بنیاتبنێم و تۆپی پێ جارێکی دیکە ببێتەوە جێگای سەرنجی هەمووان.”

جیانی بەڵێنیدا کار بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی پێ و پەیڕەوکردنی شەفافیەت لە داهات و خەرجییەکانی ئەو رێکخراوەدا بکات وەک پێشتریش کردبووی لەگەڵ رێکخراوی ویفا، ئەمەش وایکرد متمانەی زیاتر بەدەست بهێنێت لە لایەن دەستەکەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بەسەر رکابەرەکەیدا.

فیفا قۆناغێکی نوێی لە چاکسازییەکانی دەستپێکرد بۆ برەوسەندن و پارێزگاریکردن لە هەوادارانی گەورەترین یاری لە جیهاندا کە تۆپی پێیە، هەر بۆیە یەڵڵا هەستا بە کۆکردنەوەی ٧ زانیاری کە پێویستە هەمووان بیزانن لەسەر سەرۆکە نوێکەی فیفا:

١. جیانی ئینفانتینۆ ٣٤ ساڵ لە سیب پلاتەری سەرۆکی پێشووی فیفا بچووکترە و هەڵگری رەگەزنامەی سویسریی و ئیتاڵی و یۆنانییە.

٢. ئینفانتینۆ بە ٦ زمان قسە دەکات – ئینگلیزی، ئیتاڵی، فەڕەنسی، پورتوگالی، ئیسپانی و ئەڵمانی. ئینفانتینۆ هیچ دوودڵ نەبوو لە پیشاندانی بەهرە زمانەوانییەکانی لە وتارەکەیدا لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی هەینیدا.

٣. ئینفانتینۆ پێشتر وەک سکرتێری گشتی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کاری کردووە.

٤. دەرچووی زانکۆی فیربۆرگی سویسرییە و پسپۆڕی لە یاسادا هەیە.

٥. خولی یەکەمی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تا ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، بەڵام لە میانی ئەو چاکسازییانەدا کە فیفا لە رۆژی هەینیدا رایگەیاند هەموو سەرۆکێک دەتوانێت بۆ ماوەی ١٢ ساڵ سەرۆکایەتی فیفا بگرێتە دەست.

٦. توانی سەرکەوتن بەسەر شێخ سەلمانی رکابەریدا بە دەست بهێنێت پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تێوەگلانی لە دۆسێی بەرتیل و کڕینی دەنگەکاندا.

٧. ئینفانتینۆ هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکی لوبنانیدا کردووە بە ناوی لینا ئەشقەر و ئێستا خاوەنی چوار کچن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!