Find anything you need on Yalla

پاڵەوانی وڵاتی کۆنگۆ لە یاری بۆکسین،هیچ مووچەیەکى نییە وبەدواى ئیشدا دەگەڕێ!

0

( کینساشا ) پایەتەختی جمهوری دیموکراتی کۆنگۆیە کە خەڵکەکانی لەگەڵ وەرزش هەناسە و ژیان دەکەن، فەسادی سیاسی و توندوتیژی چەکداری بە تەواوەتی لەبیر کراون بەهۆی نمایشی تۆپانآ و یاریە بۆکسینەکانی سەرشەقام.
لەناو ئەو تاریکایی و بیهیواییەی کە بالی کیشاوە بەسەر ئەفریقادا بە گشتی و وڵاتی کۆنگۆ بەتایبەتی چەندین ڕووناکی درەوشاوە دەبینرین کە نەتەنها هیوایەکن بۆ پەرەپێدانی وەرزش بەڵکو هێمایەکن بۆ بەردەوام بوونی ژیان و نەهێشتنی جیاوازی نێوان ژن و پیاو لەهەموو بوارەکانی ژیاندا ، یەکیک لەم هیوایانە کچە بۆکسێنەری کۆنگۆیی ( میکی ئاندایا ) یە کە هیوایەک دەبەخشێت بەو کچانەی کە خولیای وەرزشن لەو وڵاتەدا .

میکی ئاندایا تەمەن 26 ساڵ لە شارێکی فەقیرنشینی وڵاتی کۆنگۆ لەدایک بووە ، لە سالی 2010 دەستی بە یاری بۆکسین کردووە و بۆ راهێنان هەموو رۆژێ بەرەو شارێکی ترى ولاتی کۆنگۆ هاتوچۆی کردووە ،وتوانی ببێتە پاڵەوانی وڵاتی کۆنگۆ لە یاری بۆکسین .

میکی خاوەن کچێکی شەش ساڵانە ، کە هەموو هەوڵ و تێکۆشانی میکی بۆ دابین کردنی ژیانێکی باشترە بۆ کچە تاقانەکەی ، بەلام بەهۆی ئەو جیاوازییە زۆرەی کە حکومەتی کۆنگۆ کردویەتی لە نێوان پیاو و ژن ئەوا میکی هیچ مووچەیەکی نیە و دەبێ بەردەوام بەدوای ئیشدا بگەری سەڕەڕای ئەوەی کە میکی پاڵەوانێکی ناسراوی وڵاتی کۆنگۆیە .

میکی پالەوانێکی جیهانیە بەڵام لەبەر نەبوونی پاڵپشتی لەلایەن وڵاتەکەیەوە ڕووبەڕوی دژواری ژیان بووەتەوە و هیچ هەستێکی وەکو پالەوانێک نیە کە خاوەنی چەندین نازناوە .
لەوانەیە لە تاریکایی ولاتی کۆنگۆ و ئەو زولمَەی بەرامبەر ئافرەتان هەیە لەوێ، میکی و چەندانی وەک ئەو تاکە هیوایەک بن بۆ کچان بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان .

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!