Find anything you need on Yalla

پورتوگال دوای ١٢ ساڵ لە یۆنان  فێربوو

0

YAP- یەلڵا

 

ئەو پەیوەندییانەی بەڕازیل وپورتوگال بەیەکەوە دەبەستێتەوە تەنها زمان وپەیوەندی داگیرکاری نییە، بەڵکو پورتوگال بەهۆی لێزانی وشێوازی جوانی یاریکردنی یاریزانانی بەتایبەتی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ  وئۆزیبیو ولویس فیگۆ توانیویەتی نازناوی یانەی ” بەرازیلییەکانی ئەورپا” بەدەست بێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا دەسکەوتەکانی پورتوگال لەجامی جیهانی تەنها بەدەست هێنانی ئاستی سێیەم بوو لەساڵی ١٩٦٦ و ئاستی چوارەمیش لە٢٠٠٦  ولەساڵی ٢٠٠٤  توانی بگاتە یارییەکانی کۆتایی جامی ئەوروپا کە لەسەر خاکی خۆی ئەنجامدرا.

فرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری ئێستا تێگەیشت ئەگەر بیەوێت بگاتە ئەنجامێک دەبێت بۆچونێکی جیاوازی هەبێت، یاخود وەکو یۆنان ڕێوشوێنێک بگرێتە بەر کاتێک لە یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٤ توانی دوو جار لەپورتوگال بباتەوە کاتێک لەجەولەی سەرەتای خولی یەکەم (٢-١) و لەیارییەکانی کۆتاییش(  ١- سفر) ی بەدەست هێنا.

وادیارە پورتوگالیەکان پێویستییان بە ١٢ ساڵ هەبوو تاوەکو بتوانن ئەو وانەیە لە یۆنانییەکان فێربن، پاش ئەوەی بێزاربوون لەوەی کەتەنها ئەو یانەیەبن کەدەپاڵیورێن وناگەنە ئەو ئاستەی کەچاوەڕوانییان لی دەکرێت.

پورتوگالییەکان لەوە تێگەیشتن کە بەرازیلییە ڕەسەنەکان چیتر ئەوانە نەماون کەجوانترین دیمەنی هونەری پێشکەش بکەن لەیارییەکانی جیهانی، یاخود تەنها خاوەنی لێزانترین یاریزانان بن دوای ئەوەی نەیانتوانی لەساڵی ١٩٧٠ جامی جیهانی بەرزبکەنەوە، بۆیە شێوازی یاریکردنییان گۆڕی ولە ١٩٩٤ توانییان بۆ جاری چوارەم نازناوی جیهانی بەدەست بێنن بەهۆی لێدانی پەناڵتی   لەساڵی ٢٠٠٢ بۆ جاری پێنجەم وکۆتایی لەئەڵمانییایان بردەوە وتوانییانن نازناوی جیهانی بەدەست بێنن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!