Find anything you need on Yalla

پێکهاتەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆلۆمپیادی عێراق لە یارییەکانی ریۆ ٢٠١٦  ئاشکرا دەکرێت

0

لیژنەی ئۆلۆمپی عێراقی رۆژی شەممە پێکهاتەی ئەو هەڵبژاردەیەی ئاشکرا کرد کە لە یارییەکانی کۆتاییی رکابەری تۆپی پێی  ئۆلۆمپیادی ریۆ ٢٠١٦ یاری دەکەن،  پێکهاتەکە لە ٢٢ یاریزان پێک هاتووە و١٤کەسیان یاریزانی هەڵبژاردەی یەکەمن.

هەلبژاردەی ئۆلۆمپی عێراقی کە بەشداری  پێشبرکێی خولی یەکەمی ریۆی ٢٠١٦ دەکات، بڕیارە لەگرووپی یەکەم لەریزی هەلبژاردەکانی بەڕازیل ودانیمارک وباشووری ئەفریقیا یاری  بکات، لە٤ ی ئاب لەبەڕازیل لەگەڵ دانیمارک یاری دەکات  و دواتریش  لە٧ ی ئاب هەر لەبەرازیل ڕووبەڕووی هەلبژاردی بەرازیل دەبێتەوە وبڕیاڕە  لەکۆتایی ئەو گەشتەدا  لە ١٠ ی ئاب لەساوپاولۆ دژ بە باشووری ئەفریقیا یاری بکات.

 

ئەمەش ناوی یاریزانەکانە:

فەهەد تالب، محەمەد حەمید، ئەحمەد ئیبراهیم، سەعەد ناتق، عەلی فائز، موستەفا نازم، زڕغام ئیسماعیل، عەلی عەدنان، هوبێر موستەفا، عەلاء مەهاوی، سەعەد عەبدول ئەمیر، ئەمجەد عەتوان، مەهدی کامل، شێرکۆ کەریم، عەلی حەسنی، حەممادی ئەحمەد، موهەننەد عەبدولرەحیم، هەممام تاریق، جگە لە کەڕاڕ ئیبراهیم وبەششار رەسەن وموحەممەد موعین وعەممار عەبدولحسێن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!