Find anything you need on Yalla

ڕێنماییەکانی یەڵا بۆ یاری فانتاسی (Premier League Fantasy) هەفتەی ٢٣

0

یاریزانە ڕکابەرەکانی خولی فانتاسی هەموو هەفتەیەک  لیستی ئیداریی خۆیان  لە کاتی دروستکردنی پێکهاتەی باشترین یاریزانەکانی خولی ئینگلیزی پیشان دەدەن و زۆرترین خاڵ بەدەست دەهێنن. هەر بۆیە یەڵا هەفتانە ڕێنماییەکانی خۆی پێشکەشی یاریزانانی فانتاسی دەکات.

لە ڕۆشنایی بەهیزترین یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا، سەختە دڵنیابیتەوە لەوەی تیمێک هەبێت  گۆڵی لێنەکرێت بەڵام بەهێزکردنی بەرگری تیپەکە بە (داوسۆن) لە (وێستەرۆمیچ)  یان (ستۆنز) لە ئیڤەرتۆن باشترین هەڵبژاردەی بەردەستن، هەروەها دەتوانیت سەرکێشی بکەیت بە کڕینی بەرگریکارانی واتفۆرد.

لەم هەفتەیەدا چاوەڕوان دەکرێت (ڕیاز محرز) گۆڵ تۆمار بکات پاش پێنج هەفتە لە تۆمارنەکردنی هیچ گۆڵێک کە لە لایەن یانەی لیستەرەوە میوانداری کرابوون. هەر بۆیە (یەڵا) پێشبینی دەکات (دەیڤد سیلڤا) و (ڕۆز بارکلی) و (ڤان ئانهۆڵت) ئاستێکی باش تۆمار بکەن لەم هەفتەیەدا.

ئێفرتون ڕوو بە ڕووی سوانزی دەبێتەوە و واتفۆرد ڕوو بە ڕووی نیوکاسڵ و( لیستەر)یش (ستۆک)، هەر بۆیە ئەگەر هێڵی هێرشبەرت پێکلاێت لە (لۆکۆکا)، (فاردی) و (ئیکالۆ)ئەوا تۆ پارێزراو دەبیت، بەڵام ئەگەر دەتەوێت بە ئاستێکی ئاسایی و کەمترین سەركێشییەوە دەربچیت ئەوا دەبێت ئەم هێرشبەرە نوێیانە بکڕیت (بۆرن ماوس) و(ساوز هامیتۆن)، (پینک ئافۆبی) و گۆڵکەر (چارلی ئۆستن)

هەڵبژاردنی کاپتن:

یەڵا پێشبینی گۆڵ لە (سێرجیۆ ئۆگۆریۆ)، (ڕۆنی)، (محرز) ، (لۆکاکۆ) دەکات، بە تێڕوانین لە ئاسانی و باشی ئاستی یاریکردنیان کە ئەمە وایان لێدەکات بتوانن ئاڕمی کاپتنی تیم ببەستن و چەند خاڵێکیتر بەدەست بهێنن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!