Find anything you need on Yalla

کالیبرۆ، مان سیتی رزگار کرد و مێسیش گۆڵی ٣٠یەمی لەم وەرزە تۆمارکرد

0

یاری کۆتایی جامى پیشەگەرانى ئینگلتەرا پێویستی بە ١٢٠ خولەک و لێدانى یەکلاییکەرەوە بوو تا یانەى مانچیستەر سیتی توانى یاریگاى ویمبلی وەگەڕبێنێ دواى ئەوەى توانى رۆژی یەکشەممە لەیانەى لیڤەرچوول بباتەوە. پاڵەوانى یاریەکەش گۆڵپارێز ویلی کابالیرۆ بوو ئەوەیش دواى ئەوەى توانى سێ گۆڵی تەواو بێگرێتەوە. کابالیرۆ توانى پاڵەوانانە بەرگری لە گۆڵەکەى بکات سەرەڕای ئەو ئاستە خراپەى هەفتەى پێشوو بەرامبەر چێڵسی نواندی ئەمەش بۆ راهێنەر مانویل پیلیگرانى تاقیکردنەوەیەکى قوڕسبوو کە باوەڕی بە تواناکانى ئەو گۆڵپارێزە کرد. کاتى ئاسایی یاریەکە بە یەکسانبوونى هەردوولا بە گۆڵێک تەواو بوو هەریەک لە یاریزانان فرناندینۆى بەرازیلی (کە لە لێدانى یەکلاییکەرەوە نەیتوانى گۆڵ بکات) تۆمار کرا وگۆڵی یەکسانبوونى لیڤەرپوولیش لەلایەن یاریزانى بەرازیلی کۆتینهۆ تۆمارکرا. لە گێمی زیادکراویش یاریەکە هیچ گۆڵێکی تێدا تۆمار نەکرا و، گۆڵپارێزی مان سیتیش توانى سێ گۆڵ بگرێێتەوە و لەهەردوو گۆمی زیادکراو نەیهێشت تۆڕی گۆڵەکەى بهەژێت. لەلێدانى یەکلایی کەرەوەش مان سیتی بە گۆڵی یایا تۆرێ یاریەکەى بردەوە. هاندەرێکی لیڤەرچوول لە ئۆفێسی یەڵڵا وتى “ئێمە هەر لە سەرەتاوە پێنەدەچوو ببەینەوە، لێدانى یەکلاییکەرەوەش ئەوەى سەلماند”.

لە یاریەکانى تری ئینگلتەرا، یانەى مانچیستەر یونایتد لە یاریگاى خۆى لە ئۆڵترافۆرد بە دوو گۆڵی یاریزانە نوێکەیان مارکوس راشفۆرد. یانەى لیستەریش لە پێشەنگی خولەکە بەردەوامە، دواى بردنەوە لە خولەکەکانى کۆتایی لە یانەى نۆرویچ. تۆنیگهامیش لە یانەى سوانسیای بردەوە، بەمەش شوێنی خۆى لە دووەمى ریزبەندیەکە قایم کرد. سەرۆکى یانەکە ماریسیۆ پۆچیتانۆ باسی ئەوەى کرد کە هێشتا زووە باس لە بەدەستهێنانى نازناوەکە بکەین. چێڵسیش لە یانەى ساوسهامتۆنی بردەوە و یانەى ئاستۆ ڤێلاش خەریکە بەتەواوى بۆى رووندەبێتەوە کە دادەبەزێتە خولی پلە دوو دواى دۆڕانى بەیانەى ستۆک. هاندەرەکەى ساندەرلاند لە یەڵڵا بەهۆى سەرقاڵی بە سەریکردنى خولی زۆرانبازی کۆتایی سەیری ئەو یاریەى نەکرد کە یانەکەى تێیدا یاریەکە بە وێست هام دۆڕاند. وێست بڕۆمیش لە کریستاڵ پاڵاس بردەوە.

لە ئیسپانیاش، لە دێربی مەدرید یانەى ئەتلەتیکۆ لە ریالی بردەوە لە یاریگاى بەرنابیۆ. لیۆنێل میسیش گۆڵی ٣٠ی خۆى لەم وەرزە تۆمارکرد و بەرشەلۆنەش بە جیاوازى هەشت گۆڵ لە پێشەنگی ریزبەندی مایەوە دواى بەردنەوەیان لەیانەى سیڤیلیا. باشبوونى ئەنجامەکانى یانەى ڤاڵانیساش پێدەچی کاتی بووبێت ئەمەش دواى دۆڕانى بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەى ئەتلەتیکۆ مەدیرید و یانەى لیڤانتیش کە لە کۆتایی ریزبەندی دێت بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەى ڤیاریالی دۆڕاند. یانەى ئیسپانیۆلیش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەى سپۆرتینگ دی گیجیۆنی بردەوە و یانەى ریال سۆسیداد و مەلاگاش یەکسان بوون. هەرچی یانەى گرانادایە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لەیانەى دیپۆرتیڤۆ لاکۆرانیای بردەوە و یانەى سالافیگۆش لە یانەى گرافیتی بردەوە.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!