Find anything you need on Yalla

کۆکراوەى ئەم هەفتەى پرایمەرلیک و لا لیگا

0

بێ بەختیەکانى لیستەر بەردەوامە و، بەرشەلۆنەش لە لوتکەیە

کلاودیۆ رانیاری تا ئێستاش رەتیدەکاتەوە کە زۆر دڵخۆش بێت بە ئەنجامە باشەکانى یانەى لیستەر لەم وەرزەدا، بەڵام حەزدەکات کە هاندەرانى یانەکە خۆشی دەرببڕن بۆ ئەم ئەنجامانە. دواى بردنەوەیان بەرامبەر یانەى ستۆک سیتی ٣-. کە ئەمەش دووەم بردنەوەیانە لە پێنج دوا یاریان، رانیاری بۆ کەناڵی بی بی سی وتى: “کەس باوەڕ بەم ئەنجامانە ناکات. هاندەرانمان وەک بڵێی خەون دەبینن و دەیانەوێت لەم خەوە هەڵنەستن و ئێمە بەردەوان بین لە ئەنجامە باشەکانمان. نازانم ئەم ئەنجامانەمان کاتیە یان بەردەوام دەبێت، بەڵام یاریەکانى مانگی دوومان زۆر گرنگ دەبن و دواى ئەوەى لە مانگی سێ دەتوانم قسەیەکى واقیعی تر لەسەر ئەنجامەکانمان بڵێم”.

بەم ئەنجامە لیستەر بە سێ خاڵ کەوتەوە پێش ئەرنساڵ ئەمەش دواى ئەوەى ئەرسناڵ دۆڕا بەیانەى چێڵسی ١-٠لە یاریگای خۆى.

هانەرێکی ئەرسناڵ کە لەگەڵ یەڵڵا کار دەکات پێی وایە یاریزانەکان “لەوانەیە هەستى ئەوەیان هەبێت کە لە کۆتاییدا نازناوەکە بەدەست بهێننن، لەوانەیە ئەوە کێشەکە بێت کە یاری دەدۆڕێنن”. یانەى مانچیستەر سیتیش توانى تەنها خاڵێک بەدەست بهێنێت دواى ئەوەى یەکسان بوو لەگەڵ یانەى وێست هام، بەمەش مان سیتی بووە دووەم لە ریزنەدی پرایمەرلیگ بەجیاوازى گۆڵ. یانەى وێست هامیش لە پلەى شەشەم دێت بەمەش تا ئێستا دەتوانێت لە خولی ئەوروپا لیگ بەشداری بکات. بردنەوەکەى یانەى سپریش ٣-١ لە یاریگاى کریستال پاڵاس ئەوانەى گەیاندە پلەى چوارەم بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ یەکەمى ریزبەنیەکە ئەمە دواى ئەوەى یانەى مانچیستەر یونایتد دۆڕا بە تاکە گۆڵێک لە یاریگاى خۆی لەگەڵ یانەى ساوسهامتون. گۆڵەکە لەلایەن چارڵی ئۆستن کە تازە گرێبەستى لەگەڵ یانەکەى ئیمزا کردووە کرا، ئەمەش نیشانەى پرسیاری ئەوە دەخاتە ڕوو کە لویست ڤان گال تا چەند لەسەر کورسی یەدەگ لە یاریگاى ئۆڵدترافۆرد دەمێنێتەوە. یەکێک لە هاندەرانى مان یونایتد لە یەڵڵا ئەو پرسیارەى خستەڕوو.

یانەى لیڤەرپوڵیش بە تاکە گۆڵێک توانى لە یانەى نۆرویچ بباتەوە. یانەى واتفۆردیش لە یاریگاى خۆى لە یانەى نیوکاسڵی بەردەوە، بەمەش نیوکاسڵ چووە ریزبەندی کۆتایی پرایمەرلیگ، یانەى ساندەرلاندیش توانى بە خاڵێک بەدەست بهێنێت دواى ئەوەى یەکسان بوو لەگەڵ یانەى بۆرنیمۆس. بردنەوەى یانەى سوانیساش بەرامبەر یانەى ئێڤەرتۆن واى کرد کە ئیڤەرتۆن تەنها چوار خاڵ لەگەڵ خوارترین یانەى ریزەندی جیاوازى هەبێت.

لەسەرووی ئێڤەرتۆنیش یانەى ویست برۆم دێت کە یەکسانبوونیان بەبێ گۆڵ بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا واى کرد ١٣ خاڵ لە دواهەمینی ریزەندیەکە دوور بکەونەوە و، بە جیاوازى شەش خاڵ بکەونە پێش ساندەرلاند.

لە ئیسپانیاش، هەردوو یانە مەدریدەکە ریال مەدیر و ئەتلەتیکۆ مەدید یەکسانبوون ئەمەش واى کرد کە یانەى بەرشەلۆنە بچێتە سەرووی ریزەندی لا لیگا (لەگەڵ ئەوەى یاریەکیشی ماوە ئەنجامی بدات)، ئەمەش دواى ئەوەى بە ٢-١ لە لاینەى مەلەگاى بردەوە. یانەى ئایبەریش دۆڕا ٥-٢ بەرامبەر یانەى ئەتلەتیکۆ بلباو، یانەى رایۆ ڤایکانۆش هەناسەیەکى کامەرانیان هەڵمژی دواى برنەوەیان بە ٣-٠ بەرامبەر یانەى سەلتاڤیگۆ. یانەى لیڤانیش لە خواری خوارە مایەوە بە جیاوازى چوار خاڵ لەگەڵ یانەى پێش کۆتایی سپۆتینگ دا جیگۆن.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!