Find anything you need on Yalla

گەڕی دووەمی یاریەکانى کیشوەری ئاسیا بۆ کۆتاییەکانى جامی جیهانی

0

 

خەونى عێراق بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکانى جامی جیهانی ٢٠١٨ کە لە رووسیا ئەنجام دەدرێت نادیارە، ئەمە دواى ئەوەى لە یاریگاى خۆیان لە یاریەکانى کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکان دۆڕان، تەنها تیمیش بوو کە لە خاکی خۆى بدۆڕێ. لە یاریەکەیان بەرامبەر تایلاند کە لە تاران بەرێوەچوو سەرباری ئەوەى زۆربەى کاتەکانى یاریەکە کۆتنرۆڵی یاریەکەیان کردبوو بەڵام دۆڕاندیان، لە یاری پێشتووریش بەرامبەر تایلاند دۆراندبوویان.

بۆ گەیشتن بە یاریەکان دەبێت یەکێک بێت لە چواری سەرەوری ریزبەندی ئاسیا. دەبێت عێراق لە یاری داهاتووی لەیانەى ڤێتنام بباتەوە کە لەیاریگاى هەڵبژاردەى عێراق بەرێوەدەچێت لە تارانی پایتەختى ئێران و یەکێک لە هەڵبژاردەکانى ئوردن، کۆریای باکور یاخود ئیمارات بدۆڕێت بۆ ئەوەى بتوانێ سەر بکەوێت بۆ کۆتاییەکانى جامی جیهانی. ئوردن لەگەڵ یەکەمی ریزبەندیەکە کە هەڵبژاردەى ئوسترالیایە یاری دەکات لە یاریگاى ئورستالیا و ئیماراتیش میوانداری هەڵبژاردەى سعودیا دەکات کە لە سەرووی ریزندى گروپەکەیەتى.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!