Find anything you need on Yalla

ئەو یارییەی هیچت دەربارەی نەبیستووە!

0

هەموومان دەزانین تۆپی پێ یاسا و رێنمایی تایبەت بەخۆی هەیە و،  هەر لادانێک لەو یاسایانە سزای بە دواوەیە ، بەڵام لە ئیتاڵیا ساڵانە یارییەکی تۆپی پێ هەیە کە تەواو جیاوازە لەو تۆپی پێی یەی ئێمە دەیناسین و پێی ئاشناین.

لە شاری فلۆرەنسی ئیتاڵیا، ساڵانە خولێک بە بەشداری چەند تیپێک بەڕێوەدەچێت بەناوی “کالسیو ستۆریکۆ فیورنتینۆ” کە تیایدا جۆرێک لە یاری تۆپی پێ بەڕێوەدەچێت بەڵام بەدەر لەو یاسا و رینماییانەی ئێمە دەیزانین سەبارەت بەو جۆرە یارییە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
یارییەکە تێکەڵەیەکە لە تۆپی پێ و یاری جۆدو و ڕەگبی.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیار بۆ بینینی دیمەنەکانی ئەو خولە سەرکێشیە روو دەکەنە شاری فلۆرەنسی ئیتاڵیا و ئامادەی گۆڕەپانی ئەنجامدانی ئەو یارییە دەبن، گؤرەپانەکە بەناوی گۆڕەپانی سانتا کرۆسە کە دەکەوێتە بەردەم کڵێسای سانتا کرۆس و گۆڕەپانەکە هەر بەناوی کڵێساکەوە ناونراوە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
کالسیۆ ستوریکۆ فیورنتینۆ، بۆ یەکەمجار لە سەدەی ١٦ لە ئیتاڵیا ئەنجامدراوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
هەموو ساڵێک لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان یاریزانان و خولیایانی ئەم یارییە لە چەند وڵاتێکی جیاوازەوە روودەکەنە ئیتاڵیا و زۆر جاریش وڵاتان تیپی تایبەت بەخۆیان هەیە و وەکو تیپی وڵاتەکانیان بەشداری دەکەن.
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
لە کۆتاییدا تیپی براوە دەبێتە خاوەنی ئەو خەڵاتەی کە تیمی سەرپەرشتیارانی خولەکە دەستنیشانی دەکەن و زۆربەی جارەکان چوار تیپ بەشداری خولەکە دەبن.

بەهۆی نەبوون یان کەمی یاساکانی تایبەت بەو یارییە بەتایبەتی کە سروشتی یارییەکە خۆی وایە ، زۆرجار یاریزانانی ئەو یارییە تووشی پێکانی قورس دەبن و خوێن لە لووت و سەریان دێتە خوارەوە، ئەمەش بێئەوەی داداوەرێک هەبێت بەئاسانی سزای تیپی بەرانبەر بدات.

دوای بینینی وێنەکان، دەتوانن ناوێک بۆ ئەم یارییە بدۆزنەوە؟

 

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!