ئەترسم قسە بکەم !  

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

یه‌کێک له‌و توندوتیژییانه‌ی رووبه‌ڕووی ژنانی کارکردوو ده‌بێته‌وه‌ گێچه‌ڵپێکردنی سێکسییه‌ له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ژنان ناچاری دووجۆر هه‌ڵوه‌سته‌ ده‌بن؛ یه‌کێکیان بێده‌نگ بوونه‌ و ئه‌وی دیکه‌یان قسه‌کردنه‌؛ که‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ریه‌که‌یان به‌هۆی هۆکارگه‌لێکه‌وه‌، هه‌میشه‌ ژنان ده‌بنه‌ قوربانی.

” ئه‌ترسم قسه‌ بکه‌م !” ده‌ربڕینی ژنێکی فه‌رمانبه‌ره‌ بۆ لێپرسراوی فه‌رمانگه‌که‌ی‌ که‌ پیاوه‌ و خاوه‌ن خێزانه‌ ؛ چونکه‌ به‌رده‌وام بێ هیچ کارێک و به‌ بیانووی جۆربه‌جۆر بانگی ده‌کاته‌ ژووره‌که‌ی و به‌شێوازی جیا گێچه‌ڵی پێ ده‌کات و داوای په‌یوه‌ندی لێ ده‌کات . ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌و ژنه‌ی هه‌راسان کردووه‌؛ به‌ڵام به‌هۆی له‌ده‌ستدانی کاره‌که‌ی و نه‌خوڵقاندنی کێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ بێده‌نگ‌ بوونی هه‌ڵبژاردووه،‌ بێ ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی داواکانی بێت. ده‌رئه‌نجام ژنه‌که‌ هه‌ست به‌ دڵه‌ڕاوکێ،  بێزاری،  نائومێدی، بێ متمانه‌یی وناجێگیری ده‌کات. جگه‌ له‌وه‌ی نائارامه‌ و هه‌ست به‌ نائاسوده‌یی ویژدانی ده‌کات.

بوونی بێده‌نگی ژنانیش هۆکاری زۆری هه‌یه‌ له‌وانه‌؛ عه‌یبه‌و تانه‌و ته‌شه‌نه‌، له‌ده‌ستدانی کار، نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌و سزا، سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌به‌ر خاتری منداڵ، داڵنه‌دان و بێ لانه‌یی، بڕواپێنه‌کردنی، لاوازی باری ئابوری و پێویستی به‌ کارکردن.

بێگومان بوونی هه‌ریه‌ک له‌و هۆکارانه‌ پاساو نین له‌به‌دره‌م ژناندا که‌ بێده‌نگ بوون به‌ چاره‌سه‌ر بزانن؛ چونکه‌ لێپرسراوێتی ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییه‌و ژینگه‌ی کارکردنیش یاساو رێسای تا‌یبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌؛ بۆیه‌ بێده‌نگ بوونی ژنان له‌ئاست ئه‌و پێشێلکاری و توندوتیژی و گه‌نده‌ڵییانه‌ی د‌رکی پێ ده‌که‌ن، مانای یارمه‌تیدان و درێژه‌دانه‌ به‌و کێشانه‌و ده‌بنه‌ رێخۆشکه‌ریش بۆ فه‌رامۆشکردنی تاوانباران.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!