بایه‌خم پێ نادات !

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

قۆناغی ده‌زگیرانی، یه‌کێکه‌له‌قۆناغه‌گرنگ و هه‌ستیاره‌کانی پێش گواستنه‌وه‌که ژنان و پیاوان ده‌توانن سوودی زۆری لێ وه‌ربگرن بۆ یه‌کترناسین و ئاشنابوونی زیاتر به‌تێروانین، خه‌ونه‌کان و لایه‌نی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کتری و یاریده‌ده‌ره‌بۆ هێنانه‌دی ژیانێکی ئارام و سه‌رکه‌وتوو؛ ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار ئه‌و قۆناغه‌له‌ئه‌نجامی هه‌ڵنه‌کردن و نه‌گونجان ده‌بێته‌سه‌ره‌تایه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گرفته‌کانی ناو خێزان که‌ دواتر قووڵ ده‌بنه‌وه‌.
” بایه‌خم پی نادات !” ده‌ربڕینی کچێکی ده‌زگیرانداره‌که‌هه‌ست ده‌کات ده‌زگیرانه‌که‌ی بایه‌خی پێ نادات، وه‌ک پێویست لێی ناپرسێته‌وه‌و به‌پیر حه‌زو ئاره‌زوو و داواکارییه‌سه‌ره‌تاییه‌کانییه‌وه‌ناچێت، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ناکات، له‌سه‌ر وورده‌کاری و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کانی قۆناغی ئێستاو داهاتوویان ئاخاوتنی له‌گه‌ڵ ناکات، وه ‌ئه‌گه‌رچی پێی ده‌ڵێت” خۆشم ده‌ویت” که‌چی به‌گفتارو ره‌فتار خۆشه‌ویستییه‌که‌ی بۆی ده‌رنابڕێت. ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش بێزاری، دڵه‌ڕاوکی، بێتاقه‌تی و نائارامی زۆری بۆ کچه‌که‌خوڵقاندووه‌و به‌ترس و گومانه‌وه‌ده‌روانێته‌داهاتووی هاوسه‌رگیرییه‌که‌یان‌.
هۆکاری ئه‌و گرفته‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ شێوازی یه‌کترناسین، سروشتی مرۆڤه‌کان، تێروانینی جیاواز سه‌باره‌ت به‌خۆشه‌ویستی و ده‌ربڕین و هۆشمه‌ندی تاکه‌کان؛ به‌ڵام بێگومان بوونی هه‌ریه‌ک له‌و هۆکارانه‌به‌هانه‌نین بۆ که‌مته‌رخه‌مبوون و بایه‌خ نه‌دانی لایه‌نێکی هاوسه‌رگیری به‌لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌؛ چونکه‌ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی ده‌زگیرانبوون ده‌رفه‌تێکی چاکه‌بۆ لێک تێگه‌یشتنی دوو هاوسه‌ره‌که‌، قۆناغێکی گرنگیشه‌بۆ به‌هێزکردنی خاڵه‌هاوبه‌شه‌کانی نێوانیان و تێگه‌یشتن، پێکه‌وه‌گونجان و هه‌ڵکردن له‌گه‌ل جیاوازییه‌کانی یه‌کتریدا؛ بۆیه‌پێویسته‌هه‌ردوولا لێی سوودمه‌ند بن و کاتی زیاتر بده‌ن به‌یه‌کتری بۆ لێکگه‌یشتن و یه‌کترناسین له‌که‌سایه‌تی یه‌کترو و ئاشنا بن به‌خاڵه‌ هاوبه‌ش و جیاوازییه‌کانی یه‌کتریش.

[email protected]

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!