” بریار له‌ چارەنووسم دەدات !”  

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

بڕیاردان له‌ چاره‌نووسی مێینه‌ی ناو خێزانه‌کان له‌ لایه‌ن نێرینه‌کانه‌وه‌و زه‌وتکردنی ئیراده‌یان بۆته‌ سیمای زۆربه‌ی خێزانه‌کان، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کانی ئاڵۆزترو گرفته‌کانی قوڵتر کردۆته‌وه‌و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مێینه‌کان هه‌میشه‌ ببنه‌ قوربانی و چاره‌نووسێکی نادیارو خراپ چاوه‌ڕوانیان بکات و دواجار توندوتیژی خێزانی لێ بکه‌وێته‌وه‌.

” بریار له‌ چاره‌نووسم ده‌دات !”  کێشه‌ی کچێکی لاوه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی  براکه‌یه‌وه‌ ژیانی  لێ تاڵ بووه‌؛ چونکه‌ به‌زۆره‌ملێ بڕیارێکی پێ ده‌دات که‌ دووره‌ له‌ خواستی خۆیه‌وه‌، رێی لێ ده‌گرێ سه‌ردانی هاوڕێ و خزم و که‌سوکاری بکات و بچێته‌ بازار یان سه‌یرانگه‌، ته‌نانه‌ت له‌ پۆشینی جل و به‌رگیشدا ئازاد نییه‌. تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌یه‌وێت بێ ره‌زامه‌ندی و خواستی  خۆی به‌ شووی بدات. له‌ ئه‌نجامدا، کچه‌که‌ تووشی نائومێدی،  ره‌شبینی، خه‌مۆکی بووه‌ و بیر له‌خۆکوشتن ده‌کاته‌وه‌.

هۆکاره‌کانی بڕیاردان له‌ چاره‌نووسی مێینه ‌زۆرن له‌وانه‌؛ ته‌قلیدیبوونی که‌سوکار، دانانی مێینه‌ به‌ مرۆڤی پله‌ دوو، سه‌لماندنی بوون و ده‌سه‌ڵاتی به‌خێوکه‌ر، لاوازیی ئابوری مێینه‌ له‌ خێزاندا، ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دواکه‌وتوو، نزمی ئاستی هۆشمه‌ندی تاکه‌کانی خێزان، کاریگه‌ری گۆڕانکارییه‌ ته‌کنه‌لۆژییه‌کان له‌سه‌ر تاک و عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری.

بێگومان ئه‌و هۆکارانه‌ پاساو نین‌ بۆ زه‌وتکردنی ئیراده‌و ئازادیی هیچ تاکێک ؛ چونکه‌ هه‌ر مرۆڤێک ئازاده‌ له‌ بیروبۆچوون و بڕیاردان و دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیدا و هه‌ر خۆیشی به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌نگاوه‌ چاک و خراپه‌کانی خۆی. جا ئه‌گه‌ر خێزانه‌کان وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن  ویست و خواست نه‌ڕواننه‌ مێینه‌کانیان، ئه‌وا ئه‌وانه‌ به‌ نهێنی و بێ ئاگاداریی که‌سوکار کار و بڕیاره‌کانیان ده‌ده‌ن و ده‌شێت له‌ دوائه‌نجامدا به‌ دیارده‌ی خراپ یان لێکه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژی و شێواندنی مرۆڤ و که‌سایه‌تییه‌کان ته‌واو بێت و کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر تاکه‌کانی خێزان به‌جێ بهێڵێت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!