Find anything you need on Yalla

بۆته‌ کێشه‌ی نێوانمان !

0

کنیر عه‌بدوڵڵا

رێکنه‌که‌وتنی بووک و خه‌سوو له‌ ژیانی هاوسه‌رگیریدا دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و مێژوویه‌کی درێژو ره‌گ و ڕیشه‌ی هه‌یه‌ له‌ زوربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کاندا؛ ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک جارخێزان له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و یه‌کتر هه‌ڵبژاردنیش بونیاد ده‌نرێت؛ که‌چی گرفتی نێوان بووک و خه‌سوو کێشه‌ و ئاڵۆزی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ و گه‌لێک جار ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ته‌ڵاق، جابوونه‌وه‌، دڵڕه‌نجاندن، توندوتیژی، ماڵ جیاکردنه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ره‌که‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.

” بۆته‌ کێشه‌ی نێوانمان !” ده‌ربڕینی ژنێکه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردان و مشتومڕ و ده‌مه‌ بۆڵه‌ی نێوان خۆی و خه‌سوویه‌وه‌ کێشه‌ی زۆر ده‌که‌وێته‌ نێوان خۆی و مێرده‌که‌یه‌وه‌و رۆژ له‌ دوای رۆژ گرفته‌کانیان روو له‌ ئاڵۆزی ده‌کات؛ به‌وه‌ش ژینگه‌یه‌کی نائارام و ناجێگیر له‌ خێزانه‌که‌دا خوڵقاوه‌و ژنه‌که‌ هه‌ست ده‌کات خۆشه‌ویستی مێرده‌که‌ی وه‌ک جاران نه‌ماوه‌و نیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ناتوانێت هاوسه‌نگی نێوان ئه‌وو دایکی رابگرێت.

بێگومان نه‌گونجانی بووک و خه‌سوو هۆکاری زۆره‌ له‌وانه‌؛ جیاوازی تێروانین، ناهۆشمه‌ندی تاکه‌کان، ئیره‌یی، تێروانینی باو و ته‌قلیدی به‌رامبه‌ر به‌ په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێوان بووک و خه‌سوو، هه‌ستکردن به‌ دابه‌شبوونی خۆشه‌ویستی، ترس له‌ دابڕان، قبوڵنه‌کردن یان هه‌ڵنه‌کردن له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌کانی یه‌کتریدا.

ئه‌و ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان بووک و خه‌سوو ئه‌گه‌رچی له‌ کۆنه‌وه‌ هه‌یه‌و ئێستا روو له‌ که‌مبوونه‌؛ به‌ڵام جیاوازی هه‌یه‌ له‌ مرۆڤ و خێزانێکه‌وه‌ بۆ یه‌کێکی تر.

لێره‌دا ‌هۆشمه‌ندی تاکه‌کان وا ده‌کات که‌ هه‌ردوو لا وه‌ک دایک و کچ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ن و جیاوازییه‌کانی یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن؛ چونکه‌ ده‌زانن ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن گرفت و نه‌گونجان ده‌بێته‌ هۆی نائومێدی و لێکترازانی په‌یوه‌ندییه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان که‌ قازانجی بۆ هیچ لایه‌کیان نییه‌.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!