Find anything you need on Yalla

بۆ کەسە بوێرەکان، پەلکە زێڕینە نوێترین مۆدێلی بۆیەی پرچە لە ٢٠١٦دا

0

مۆدە نابەسترێتەو ەبە یاساکانەوە، بەڵکو بەردەوام لە نوێبونەوە و شکاندنی ڕێچکەکاندایە . ئەمەش ڕێگایەکە بۆ خانمان بۆ نوێبوونەوە و دورکەوتنەوە لە دوبارە بوونەوە و بێزاریی هەر بۆیە بە چەند ڕەنگێکی جیاواز ماڵئاوایی لە ٢٠١٥ بکە و پێشوازی لە ساڵی ٢٠١٦ بکە بە تێکەڵ کردنی چەند ڕەنگێکی جوان کە وەکو پەلکە زێڕینە وایە و لە ئێستادا نوێترین مۆدێلە.

ئەمەش شێوازێکی جوان و سەرنج راکێش بە خانمان دەداتوایان لێدەکات وەکو ئەکتەرە جیهانییەکان دەربکەون. ڕەنگەکانی پەلکە زێڕینە پشت بە ڕەنگە بەهێزەکان دەبەستێت وەکو زەرد و سەوز و مۆر و ڕەساسی و پەمەیی کراوە و لەگەڵ ئەو خانمانە دەگونجێت کە کەسایەتییەکی بەهێزیان هەیە و سەرکێشن. ئەم جۆرە ڕەنگە لەگەڵ پرچی درێژ و ناوەندا دەگونجێت.

کۆمەڵێک وێنەی بۆیەی پەلکە زێڕینیە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!