تۆ کچێکی زۆر باشیت بەڵام!

0

گوڵ ھەنار سەعدی

کاتێک کچۆڵەیەکی بچووک بە ھەنسکەوە دەچێتە لای دایکی تاوەکو ئەوەی بۆ بگێڕیتەوە کە یەکێ لە منداڵە کوڕەکان قسەی ناخۆشی پێ گوتووە، وەڵامی دایکی ئەوە دەبێت بۆ کچەکەی ” دەزانی ئەو کوڕە بۆ واقسەی ناخۆشت پێ دەڵێت؟ چونکە ئەو تۆی خۆشدەوێت و تۆی بەدڵە بۆیە عەزیەتت دەدات” لەژێر ئەم ڕستەیە دا خەتی سوور بکێشە و باش بیری لێبکەوە.

بەداخەوە وادیارە نەک تەنھا لە کۆمەڵگەی کوردی بەڵکو لە ھەموو کۆمەڵگەکان مەترسی ھەیە لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستییەکان، ھەربۆیەش تا ئێستاش زۆربەی کچان ناتوانن ئەوە قەبوڵ بکەن کە چۆن کچێک کوڕێک ڕەت دەکاتەوە دەکرێت بەھەمان شێوەش کورێک کچێکی بەدڵ نەبێت و ڕەتی بکاتەوە.

بەڵام بەھۆی نەبوونی ڕاشکاوی لەلایەن پیاوانەوە و لەھەمان کاتیش نەبوونی پەروەردەیەکی تەندروستی  کچان حاڵەتێکی زۆر تەمومژاوی درووست دەبێت.

ھەر بۆیەش لەبری ئەوەی کورێک بە کچێک بڵێت ” من و تۆ لەگەڵ یەکتر ناگونجێین” یان ھەر دەربڕینێکی تر کە ڕاشکاوانە و مرۆییانە بێت ھەندێک دەربڕین بەکاردێنیت کە کچەکە تەواو بەھەڵە تێدەگات و لەوانەشە چەندین ھیوا و ئاوات لە خەیاڵی خۆی بنیات بنێت کە بەھیچ شێوەیەک ھیچ پەیوەندییەکی بە واقیعەوە نییە ، بۆ نمونە تا ئێستاش لە ھەموو جیھان پیاوان دەڵێن:

 تۆ کچێکی زۆر باشیت بەڵام جارێ نامەوێ ژن بێنم…

تۆ کچێکی زۆر باشیت بەڵام من باری داراییم باش نییە…

تۆ کچێکی زۆر باشیت و من شایەنی تۆنیم….

دەیان ڕستەی تر کە بەجۆرێ لە جۆرەکان  بە مەسجی تەمومژاوی دادەنرێن، بەڵام لەھەمان کاتدا لەولاوەش بەشێک لە کچانمان ھەیە کە باوەڕیان بەوەیە کە ئەوان بۆیە ڕەت دەکرێنەوە چونکە:

زۆر زیرەکن یان زۆر بەھێزن و پیاوانیش حەزیان بە ژنی بەھێز نییە و زۆر دەوڵەمەندن و کەس لە ئاستی خانەوادەکەی ئەوان نییە……..ھتد

بەڵام لە ڕاستیدا بەشێک لە گەورەبوون و پێگەیشتنی عاتفی پەیوەندی بەوەوە ھەیە کە لەوە تێبگەیت کە مەرج نییە ھەر کەسێک تۆ حەزت لێی بێت یان خۆشت بوێت و سەرسامی بیت ئەویش ھەمان ھەستی ھەبێت بەرامبەر بە تۆ، ھەر بۆیەش ئەگەر کەسێک پەیوەندی پێوە نەکردیتەوە یان ھەموو کات ھەر تەنھا تۆ ھەواڵی ئەوت پرسی ئەوا زۆر بە سادەیی پێویستە لەوە بگەیت کە ” ئەو تۆی بەدڵ نییە ” و ھەوڵبدە وەکو ھاوڕێیەک مامەڵەی لەگەڵ بکەیت.

 پێم وایە ئەگەر سەیری فیلمەکە بکەیت باشتریش لە مەبەستی من تێدەگەیت بەڵام ئەگەر کوڕانیش نەیان توانی ڕاشکاوبن تۆ  ئازابە و ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببەوە چونکە تۆ شایەنی کەسێکیت کە بەڕاستی سەرسامت ببێت نەک بەوەھم و لەخەیاڵی خۆت!

لە فیلمی  

 He’s Just Not That into You

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!