Find anything you need on Yalla

خانمانی دووگیان و چۆنیتی پاراستنی تەندروستییان لە مانگی رەمەزاندا

0

خانمانی دووگیان پێویستیان بە سیستمێکی خۆراکی تەندروست هەیە لە ماوەی دووگیانیدا کە بتوانێت سەرجەم رەهەندە خۆراکیە پێویستەکان دابین بکات بۆ خۆی و کۆرپەکەی، چونکە کۆرپە پێوستییەکانی لە خواردن لە دایکەوە وەردەگرێت ئەوەش پشت دەبەستێت بە بڕی ئەو خواردنەی کە دایکەکە لە جەستەیدا هەڵیگرتووە، هەر بۆیە بەڕۆژوو بوونی دایک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک نابێتە هۆی بەتاڵبوونەوەی لەشی دایک لە سەرچاوە پێویستەکانی وەک ڤیتامین و ئاسن و فۆلیک ئەسید، بەڵام ئەوەی لەسەر دایک پێویستە ئەوەیە کە چۆن بتوانێت پارێزگاری لەو بڕە بکات و باڵانسی لەشی رابگرێت.

بێگومان ژمارەیەکی زۆر لە خانمان لە مانگی رەمەزاندا بەرۆژو دەبن و رەنگە گرنگییەکی ئەوتۆ نەدەن بە چۆنێتی هەڵبژاردنی خواردنەکانیان لەو ماوەیەدا، بە جۆرێک رەنگە خراپخۆری و کەمخۆری لەو مانگەدا کاریگەری زۆر خراپی هەبێت بەسەر دروستبوونی جەستە و مێشکی کۆرپەکەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ببێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی بۆ دایکەکە.

ئەو خۆراکانەی پێویستە خانمانی دووگیان لە مانگی رەمەزاندا بیخۆن:

  • ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن: وەک سەوزەواتە رەنگ سەوزە تێرەکان (سپێناغ)، گۆشتی سور، جگەر.
  • ئەو خواردنانەی بڕی زۆر کالسیۆمی تێدایە وەک شێر و بەرهەمەکانی، نان، ماسی سەردین.
  • ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە فۆلیک ئەسید، بەتایبەتی بۆ سێ مانگی یەکەمی دووگیانی: وەک برۆکلی، پاقلەمەنییەکان، گەنمەشامی، ئاڤۆکادۆ، گێزەر
  • لە هەموو ئەوانەش گرنگتر پێوستە خانمان ئاگاداری وشکبوونەوەی جەستەیانب و بڕی پێویست لە ئاو و شلەمەنی بخۆنەوە کە پێوستە لە ٢٤ کاتژمێردا کە (٢-٣ لیتر)ە، هەروەها دوربکەونەوە لەو خواردنەوانەی کە زیانبەخشن بۆیان وەک چای و قاوە و خواردنەوە گازییەکان و لەبری ئەوە شەربەت و ئاو و شۆربا بخۆن.
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!