خۆشەویستییەکەی لاواز بووە!

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

خۆشه‌ویستی چه‌مکێکه‌ به‌شێوه‌ و واتای جیاواز لێک ده‌در‌ێته‌وه‌ و به‌جۆری جیاوازیش له‌ نێوان دوو مرۆڤدا سه‌رهه‌ڵده‌دات. هه‌ندێک به‌ هه‌ستێکی ده‌زانن که‌ خواکرده‌ و مرۆڤ ناتوانێت جڵه‌وی بکات، هه‌ندێکی دیکه‌ گرێی ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ تێکه‌ڵبونی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌کانه‌وه‌ و به‌ سه‌رئه‌نجامی یه‌کترناسینی داده‌نێن، هه‌ندێکی دیکه‌ش نازانن بۆ و چۆن سه‌رهه‌ڵده‌دات و کاریگه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی مرۆڤ.

هه‌ریه‌کێک له‌و تێروانینانه‌ گه‌ر راست بێت؛ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی هه‌ستێکی جوانه‌ و وا ده‌کات مرۆڤه‌کان به‌خته‌وه‌ر بن، خونچه‌ بکه‌ن، ژیانیان خۆش بوێت و بۆی پێ بکه‌نن.

“خۆشه‌ویستییه‌که‌ی لاواز بووه‌ !” ده‌ربڕینی ژنێکه‌ که‌ پێی وایه‌ مێرده‌که‌ی له‌ پاش پێکگه‌یشتن و پێکهێنانی خێزانه‌وه‌ خۆشه‌ویستییه‌که‌ی وه‌ک جار‌ان نه‌ماوه‌. واته‌ وه‌ک پێشتر ووشه‌ی ناسک و سۆزو هه‌ست نادات به‌گوێیداو به‌ گه‌رمی وه‌ک رابردوو ده‌سته‌کانی ناگرێت و وه‌ک سه‌رده‌می رابردوو کاتی زۆری له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر نابات؛ ئه‌وه‌ش گرێدراوی ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ لای پیاو که‌ پاش پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری به‌کارهێنانی ووشه‌، گرنگی نامێنێت و نواندنی کاری پڕ سۆزیش پێویست ناکات و ئه‌نجامدانی ئه‌وانه‌ رێکاری و ماستاوکردنه‌؛ به‌و پاساوه‌ی وه‌ک جاران لێک دوورنین و له‌ژێر بنمیچێکدا کاتی زۆر به‌سه‌ر ده‌به‌ن. لای ژنیش گرێدراوی ئه‌و بڕوایه‌یه‌ که‌ خۆشه‌ویستی هه‌میشه‌ یه‌ک ئاڕاسته‌ و راده‌ی  هه‌یه‌.

له‌و روانگه‌یه‌وه‌ گرنگه‌ بوترێت؛ ئه‌گه‌رچی پێکگه‌یشتن ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆک و جۆری ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیدا بێت؛ به‌ڵام ده‌ربڕین و کارپێکردنی مه‌رجێکی گرنگه‌ بۆ گه‌رم ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه‌که‌ و به‌خته‌وه‌ربوونی هه‌ردوولا و فه‌رامۆشکردنی خۆشه‌ویستی درز ده‌خاته‌ ناو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بێ متمانه‌یی به‌رامبه‌ر بێ بڕوابوون به‌خۆ.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!