درۆم له‌گه‌ڵ ده‌کات !

0

کنێر عه‌بدوڵڵا
راستگۆیی کۆڵه‌که‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی لێکتێگه‌یشتن و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کانه‌، به‌تایبه‌ت له‌نێوان ژن و مێرددا له‌پێش و پاش پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری؛ بۆیه‌له‌ده‌ستدانی ئه‌م کۆڵه‌که‌یه‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدییه‌بۆ سه‌ر ژیانی هاوسه‌ر‌گیری و نزیک بێت یان دوور کاریگه‌ری خراپ جێ ده‌هێڵێت.

” درۆم له‌گه‌ڵ ده‌کات !” ده‌ربڕینی ژنێکه‌لة‌ئه‌نجامی ناڕاستگۆیی مێرده‌که‌ی بێزارو نائارام بووه‌و ژیانێکی هاوسه‌رگیری پڕ دڵه‌ڕاوکێ به‌سه‌ر ده‌بات، سه‌رئه‌نجامیش بێ متمانه‌یی زاڵ بووه‌به‌سه‌ریدا و ترسی لێکترازانی ژیانی خێزانی لێ نیشتووه‌.

هۆکاره‌کانی راستگۆنه‌بوون زۆرن؛ یه‌کێک له‌وانه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌کردن و پێکهاته‌ی مرۆڤه‌کان و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌به‌درۆی سپی ناوده‌برێت یان گرێدراوی ئه‌و تێروانینه‌یه‌که‌پێی وایه‌راستگۆیی ره‌ها نییه‌و ده‌شێت بۆ پاراستن و زیان نه‌گه‌یاندن به‌په‌یوه‌ندییه‌که‌و بریندارنه‌کردن و هه‌ست نه‌ڕوشاندنی به‌رامبه‌ر هه‌ندێک جار وه‌لاوه ‌بنرێت و په‌نا بۆ درۆکردن ببرێت؛ یه‌کێکی دیکه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ نه‌گونجانی ژن و مێرد و په‌نابردن بۆ درۆ له‌پێناو پاراستنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریدا، ئه‌وی دیکه‌ش بوونی که‌لتوری پیاوسالاری و قبوڵنه‌کردنی به‌رامبه‌ری و نه‌بوونی لێبور‌ده‌یی و ئازادی و هۆشمه‌ندی تاکه‌کان‌.
بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانێکی خێزانی ئارام و شێلگیر، راستگۆیی زۆر گرنگ و بڕیارده‌ره‌و ناکرێت به‌هیچ به‌هانه‌یه‌ک وه‌لاوه‌بنرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نوسساز بێت بۆ په‌یمانی هاوسه‌رگیری؛ چونکه‌پیاو ئه‌گه‌ر له‌کردارو هه‌ڵوێستی خۆی دڵنیا بێت، ئه‌وا هیچ پێویستی به‌درۆکردن نییه‌، ده‌بێت بشزانێت که‌په‌تی درۆکردن کورته‌و رۆژێک دێت راستییه‌کان وه‌ک بڵقی سه‌رئاو ده‌رکه‌ون.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!