دەڵێت واز لە کاری ڕاگەیاندن بهێنه‌!

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

وێڕای ئه‌وه‌ی کارکردنی مرۆڤ گرێدراوی لایه‌نی پسپۆری و بڕوانامه‌یه‌؛ به‌ڵام زۆر جاریش ئاره‌زوو، شاره‌زایی و ئه‌زموونی مرۆڤه‌کان وا ده‌که‌ن خولیاو خۆشه‌ویستی و داهێنانی له‌ بوارێکی دیاریکراودا ببێته‌ خه‌مێکی گه‌وره‌ی کارکردن که‌ رێگریکردن لێی؛  ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرێیه‌کی ده‌رونی و خوڵقاندنی کێشه‌ی جیاواز.

” ده‌ڵێت واز له‌ کاره‌که‌ت بهێنه‌ !” ده‌ربڕینی ژنێکه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مێرده‌که‌ی؛ چونکه‌ ئه‌گه‌رچی کارکردنی  له‌ بواری راگه‌یاندندا میژوویه‌کی درێژ و خولیایه‌کی له‌ مێژه‌ی هه‌یه‌ له‌ ناخیدا و مێرده‌که‌شی به‌و شێوه‌یه‌ ناسیوێتی؛ به‌ڵام له‌ ئێستادا مێرده‌که‌ی ره‌زامه‌ند نییه‌  له‌ به‌رده‌وام بوونی له‌و کاره‌دا و پێی وایه‌ به‌هۆی ده‌رکه‌وتن و ناوبانگی ژنه‌که‌یه‌وه‌ دووچاری رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و پرسیارگه‌لێکی ده‌وروبه‌ر ده‌بێته‌وه‌. ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ژنه‌که‌ دووچاری بێزاریی، نائومێدی، بێمتمانه‌یی، بێتاقه‌تی و نائارامیی ده‌روونی  بۆته‌وه‌.

بێگومان رێگریکردنی ژنان بۆ کاری راگه‌یاندن هۆکارگه‌لێکی هه‌یه‌ له‌وانه‌؛ دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه‌، تانه‌وته‌شه‌ره‌ی خه‌ڵکی،  بێسنووری له‌ کات، به‌رفراوانی په‌یوه‌ندییه‌کان، ده‌رکه‌وتن، ئیره‌یی، جۆری سته‌م و هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له‌گه‌ل ژناندا، عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و نه‌زانینی ئه‌و بواره‌ به‌ کاری ژنان، ئه‌گه‌رچی هیچ کام له‌و هۆکارانه‌ پاساو نین بۆ سنووردانان و رێگریکردنی ژنان له‌ کارکردندا ؛ چونکه‌ هه‌ر مرۆڤێک ئازاده‌ له‌ جۆرو شوێنی کارکردنی تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وت و سه‌ربه‌خۆیی ئابوری بتوانێت له‌ رێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌ت بکات و بوونی خۆی وه‌ک مرۆڤێک بسه‌لمێنێت.

 

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!