سەرچاوەی چەوساندنەوەمە !

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

مشتومر سه‌باره‌ت به‌ سه‌رچاوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان تێروانین و ره‌هه‌ندی جۆربه‌جۆری له‌خۆگرتووه‌، زۆرێک پێیان وایه‌ پیاوان سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و جیاوازی خستنه‌وه‌کانن. ئه‌مه‌ش وای له‌ ژنان کردووه‌ هه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا بن له‌ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش کیشه‌کان ئاڵۆزتر ده‌کات.

“سه‌رچاوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌مه‌ !” ده‌ربڕینی ژنێکه‌ به‌رامبه‌ر مێرده‌که‌ی؛ چونکه‌ رێگه‌ی لێ ده‌گرێت بڕیار له‌سه‌ر شته‌ چاره‌نوسسازه‌کانی نێوان خۆیان و منداڵه‌کانیان بدات و به‌بێ حسابکردن بۆ هه‌ست و مرۆڤبوونی ئه‌و، بیروڕاو هه‌ڵویسته‌کانی تاکلایه‌نانه‌ ده‌سه‌پێنێت. سه‌رئه‌نجام ژنه‌که‌ هه‌ست به‌ په‌رواێزکردن، فه‌رامۆشکردن، بێ ئیراده‌یی. پله‌دوویی و نامرۆڤبوونی خۆی و نائاماده‌بوونی خۆی ده‌کات.

بێگومان هۆکاری چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن له‌لایه‌ن پیاوه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ خودی که‌لتور، داب و نه‌ریت، ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌کردن، عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و نێرسالاری و ئاینی و خیڵه‌کییه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ خودی پیاوه‌وه‌ وه‌ک ره‌گه‌ز که‌ هه‌ندێ جار خۆیشی هه‌ست به‌ چه‌وساندنه‌وه‌و سته‌م لێکردن ده‌کات.

له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆڤدۆستانه‌دا هیچ کام له‌و هۆکارانه‌ نابنه‌ پاساو بۆ مامه‌ڵه‌کردنی نامرۆڤانه‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌دا؛ بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی واقعبینانه‌ و ریشه‌یی ئه‌و گرفته‌، گرنگه‌ جیاوازی له‌ نێوان چه‌مکی پیاوسالاری و چه‌مکی پیاودا ( وه‌ک مرۆڤ) بکه‌ین. چونکه‌ گرفتی ژنان له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی پیاوسالارییه‌؛ نه‌ک خودی پیاو که‌ ئه‌وه‌ش ده‌رهاویشته‌و ره‌گ و ریشه‌ی له‌ عه‌قڵیه‌تی تاکه‌کاندا چاندووه‌ و ده‌رباز بوون لێی پرۆسه‌یه‌کی گشتگیرو هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پێویسته‌، وه‌کارکردن بۆ چه‌سپاندنی چه‌مکی مرۆڤسالاری گه‌ره‌که‌؛ چونکه‌ ئه‌وه‌ تاکه‌ چاره‌سه‌ری کردنه‌وه‌ی گرێکانه‌ لا‌ی هه‌ردوولای ره‌گه‌زه‌که‌.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!