Find anything you need on Yalla

قوربانییەکی توندوتییژی خێزانی، بەتابلۆکانی چیرۆکی سەرکەوتنی دەگێرێتەوە

0

محمد عمرموسه‌یی

(دەلال) خانمێکی کوردی رۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی هەولێرە.  ئەو ئافرەتەیە كە قوربانی دەستی توندوتيژیی خێزانییە، لەسەر دەستی هاوسەرەكەی، كە ئەمەش لە تابلۆكانییەوە دەردەكەوێت.

ئه‌م تابلۆیانه‌ له‌پێشانگایەكی كاری ده‌ستی ئافرە تان نمایش كرابوون، كه‌ له‌لایە ن ڕێكخراوی (مه‌ سه ‌له‌) وە رێكخرابوو.

(دیانا كاكو) به‌رێوبه‌ری پرۆگرامی ئافره‌تان له‌م رێكخراوه‌ بۆ یه لڵا باسی چیرۆكی ئه‌م تابلۆیانه‌ ده‌كات وده‌لێت ئه‌م ئافرەته‌ له‌به‌ر هەستیاریی كه‌یسەكەی نه‌یتوانی خودی خۆی بێت به‌ڵام تابلۆكانیمان هێنا بوئه‌م پێشانگایه‌.

(ده‌لال حامد) ناوی خوازراوی ئافرەتێكی قوربانی توندوتییژی خێزانیه‌ كه‌ له‌لاین مێرده‌كه‌یه‌وه‌ تووشی بوه‌، پاش ئه‌وه‌ توانیویەتی خۆی رزگار بكات له‌م نه‌هامه‌تیه‌ كه‌ توشی ببوو، ئه‌و له ڕێی كێشانی وێنەوە توانیویەتی چیرۆك وبەسەرهاتی خۆی بگێرێتەوە لە سەرتای دروست بونییەوە تا رزگاری دەبێت.

دیانا تابلۆكانی دەلال بو یەڵلا شیی ده‌كاته‌وه‌ وده‌ڵێت ئه‌م وێنه‌یه‌ باسی دەلال ده‌كات كه‌ چۆن ڕووبه‌ڕووی توندوتێژی بوه ته‌وه له‌لایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، ووه‌ك دیاره‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌.

ئەم وێنەش باسی ناخ وده‌روون وته‌نیا بوون وهيلاكی وبێزاری لەو‌بارودۆخه دەكات كه‌تێیدا ده‌ژیت وچۆن توانیویەتی به‌ڕه‌نگه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی وزمانی جه‌سته‌ی گوزارشت له‌وه‌ بكات كه‌ دونیا له‌پێش چاوی ڕه‌ش بوه‌.

لێرە لەوێنەكە وانیشان ده‌دات كه‌ دەلال ته‌سلیمی ئه‌مری واقیع نەبوو به‌ڵكو هیوایەكی پێوه‌ دیاره‌ كه‌ هه‌ڵده‌ستێ وبه‌دوای چاره‌سه‌رێك بو خۆی ده‌گه‌ڕێت ئه‌ویش په‌نابردنه‌ بۆئه‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كانی كه‌ داكوكی له‌مافی ئافره‌ت ده‌كه‌ن.

باسی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كردوه كه‌ سه‌رەتا چوەته‌ ژووره‌وه‌ وچۆن بینیویەتی كه‌ ژنەكان خول وبابه‌تی فێركاری له‌م شوێنه‌ فیربوونه‌ وخۆشی به‌شداری له‌م خولانه‌  كردوه‌ تا بتوانێت له‌ڕێگەی هونه‌ره‌ وه‌ باسی نه‌هامه‌تی وئازاره‌كانی بكات.

چیرۆكی چوونی بو لای پزیشكی ده‌روونی ده‌گێرێته‌وە چونكه‌ وه‌كو دیانا باس ده‌كات ئه‌و كه‌سانەی‌ كه‌ حاڵه‌تی ده‌روونیان زۆر خراپه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی لای دكتۆری ده‌رونی ده‌كر‌ێن تا چاره‌سه‌ری ده‌ روونی پێویست وه‌ربگرن.

ئه‌م وێنه‌یه‌ی دەلال كه‌ كۆتايی چیرۆكه‌كی دەخاتە ڕوو، وێنەیەكه‌ پڕ‌ له‌گه‌شبینی ووزه‌ ودڵ خۆشی و بەڕەنگی شین  پۆشراوە، كه‌ گوزارشت لە هه‌وڵ وماندووبونێكی  زۆر دەكات تا خۆی ده‌رباز كردوه‌ له‌ كێشه‌ وخه‌م وخه‌فه‌ته‌كان وئەگەر بەراوردێك بكەین ئەوە دیارە  كە وێنه‌ سه‌رەتاییه‌كانی ڕەنگی ڕەش زاڵە بەسەریدا، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا گەڕاوه‌تەوە نێو كۆمه‌ڵگە وڵاپه‌ڕەیەكی نوێی كردوه‌ تەوە وسەركەوتووە وەكو ئافرەتێك بەسەر نەهامەتییەكاندا.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!