Find anything you need on Yalla

له‌شفرۆشیم پێ ده‌کات !

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

له‌شفرۆشی دیارده‌یه‌که‌؛ کێشه‌ی ده‌روونی و ته‌ندروستی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆریش ده‌خوڵقێنێت له‌وانه‌؛ تووشبوون به‌ تاوانکاری، هه‌ڕه‌شه‌، فڕاندن. فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازیی و پاره‌ لێکێشانه‌وه‌، که‌چی هێشتا باوه‌و له‌ناو سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌ مرۆییه‌کاندا  خه‌سڵه‌تی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت.

“له‌شفرۆشیم پێ ده‌کات !” ده‌ربڕینی ژنێکه‌ به‌رامبه‌ر به‌و مێرده‌ی به‌ پاساوی جۆربه‌جۆر هیچ کارێک ناکات و ده‌یه‌وێت بازرگانی به‌ جه‌سته‌ی ژنه‌که‌یه‌وه‌، بکاته‌ ئامرازێک بۆ بژێوی و دابینکردنی دارایی خێزانه‌که‌ی؛ ئه‌گه‌رچی ژنه‌که‌ داوای جیابونه‌وه‌ی لێ کردووه‌ و نایه‌وێت بکه‌وێته‌ ناو ئه‌و‌ کاره‌ ناجۆره‌وه‌؛ که‌چی مێرده‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کات به‌وه‌ی وازی لێ ناهێنیت و ژیانی لێ تاڵ ده‌کات؛ بۆیه‌ به‌رده‌وام ژیانی ژنه‌که‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌ و زۆر جار بیر له‌ خۆکوشتن ده‌کاته‌وه‌ و هه‌ست به‌ دڵته‌نگی، نائارامی، مه‌ترسی، خه‌مۆکی و ناجێگیری ده‌کات.

هۆکاره‌کانی بوونی ئه‌و دیارده‌یه‌ زۆرن له‌وانه‌؛ خراپی باری ئابوری، ئالووده‌بوون، ته‌مه‌ڵی و مشه‌خۆری، بێکاری، گرێ و نه‌خۆشی ده‌روونی و ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یی؛ به‌ڵام هیچ کام له‌و هۆکارانه‌ پاساو نین بۆ په‌نابردن به‌و کاره‌و گوزه‌راندنی ژیان له‌و رێگه‌یه‌وه‌.

بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌وگرفته‌ش، ئه‌رکی سه‌رشانی فه‌رمانڕه‌وایان و رێکخراوه‌ شارستانییه‌کان و ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌و راگه‌یاندن و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌ که‌ کار بکه‌ن بۆ ده‌رکردنی یاسای گونجاو بۆ رێگرتن له‌و دیارده‌یه‌ ، سزادانی تاوانباره‌کان ، زۆرکردنی هه‌لی کارکردن بۆ پیاوان و ژنان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیار‌ی تاکه‌کان؛ بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوون ئه‌نجام بدرێت.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!