Find anything you need on Yalla

ماسکێک بۆ توندکردن و بچوککردنەوەی کونۆچکەکانی دەموو چاو کە گونجاوە بۆ هەمووجۆرە پێستێک

0

پێستی دەموو چاو زۆر هەستیارە، بۆیە پارێزگاریکرن و تەندروست ڕاگرتنی کارێکی سەختە بۆ خانمان

چێژ وەرگرن لەگەڵ ئەم ماسکەدا کە یەڵا بۆی ئامادە کردوون

پێکهاتەکان:

١- یەک کەوچکی بچوک نیشاستە

نیشاستە چارەسەری هەوکردنی پێست و زیپکە دەکات وهەروەها پێست نەرم دەکاتەوە و کونۆچکەکانیش بچوک دەکاتەوە.

٢- یەک کەوچکی بچوک چای سەوزی هاڕدراو

چای سەوز پێست لە چرچ بوون دەپارێزێت و نەرم و ناسکی دەکاتەوە.

٣ دوو کەوچک و نیو شیر

شیر پێکهاتەی دژە باکتریای تێدایە کە پێست پاک دەکاتەوە و لە چرچبوون دەیپارێزێت و هەروەها چارەسەرە بۆ سوتانی بەر خۆر.

چۆنێتی دروستکردن و بەکارهێنان

هەموو پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵ دەکەین و لە دەموو چاومانی دەدەین بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک، هەروەها دەتوانین لە دەوروبەری چاو و ملمانی بدەین.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!