Find anything you need on Yalla

نامەی دوو کچ بۆ گێچەڵکارەکانیان

0

بەغدا – یەڵلا 

بەڵێ … ئەم نامانە بۆ جەنابتن، تۆ کە کەتنی خۆت بەبێ دەنگی دەکەیت و کچانی خەڵک ئازار دەدەیت، لەوانەشە شەوان لەگەڵ هاورێکانت بەدەم نێرگەلە کێشانەوە باس لەو کچانە بکەن کە بەڕۆژ بینوتانن و باس لە پاڵەوانیەتیتان بکەن.

  بێگومان تۆ نازانیت کە ئەو کەسانەی گێچەڵیان پێدەکەیت هەست بە چی دەکەن و چەندە قێزیان لێت دەبێتەوە،  بەڵام فەرموو لەدەمی  ئەم دوو خانمە ئازایە گوێ لە کاریگەری ئەو گێچەڵانە بگرن لەسەر دەروون و ڕۆحی هەردووکیان جێتان هێشتوون: 

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
 کچ بوون قورسترین شتە

ئایە مەنسوور 

جارێکیان دوای ئەوەی کورێک بەشێوەیەکی ترسناکانە دوامکەوتبوو، هەوڵیدا گێچەڵم پێبکات، کاتێک ویستیم ڕووبەڕووی ببمەوە ویستی لێمبدات! نازانم بۆچی ئەوکاتە زۆر گریام، لەوانەیە هی ئەوە بێت کە لە شەقامێکی قەڕەباڵخ کچێکی تەنیابووم و کەس بەرگری لێنەکردم.

  هەندێک لەخەڵکە پیادەکان پێیان گوتم ” ئەوە بۆ خەڵک لەخۆت دەگەیەنیت؟ خۆت بێدەنگ بکە باشترە” ئەم قسانەی ئەوان زۆر خراپتربوون لە گێچەلی  کوڕە قەبەکە.

 با نهێنیەکتان پێ بڵێم، دەزانن من نە لە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕیژکراوەکانی بەغدا دەترسم و نەلەشەقامەکانی، بەڵکو زەندەقم لەو گێچەڵ و توانجانە چووە کە ڕۆژانە دەیان بیستیم، لەوە کارەساتتر چییە ئاخر؟

نازانم چی ڕوودەدات ئەگەر بەبێ گرفت و زۆر بەسادەیی بەپێ لەشارەکەی خۆمدا بڕۆم؟ نازانم بۆ دەبێ بترسم هەر کاتێک ئۆتۆمبێلێک دەبینم چونکە دڵنیام جوێنێکم پێ دەدرێت، جا لەبەر ئەوەی لەچکم لەسەر نییە یان چونکە پانتۆڵ لەبەرم یانیش هەر نازانم لەبەر چی؟

لەهەمووی کۆمیدی تر و کارەساتتر ئەوکاتانەیە کە ئۆتۆمبێلێک نیوەی ڕێگاکەی بڕیبێت و تازە توانجێکی لێت دابێت کەچی تۆ چاوەڕوان بیت ئۆتۆمبێلەکەی دوای ئەو توانجێکی ترت لێبدات.

من بەڕاستی خەم لەوە دەخۆم کە ناتوانم بەتەنیا لە شاری خۆم بەپیاسە بڕۆم، من لە شارێک دەژیم کە هەموو کات ناچارم دەکات بەترسەوە خۆم بشارمەوە.

دەزانم ئێستا هەندێکتان دەڵێن خەتای خۆتە، جلەکانت باش نین بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە تەنها ئەمە کێشەکە نییە.    

بۆیە ئەگەر کەسێک لێم بپرسێت کە چ شتێک زیاتر ئازاربەخشە  لە سەدەی ٢١ لەوەڵام دەڵێم:

کچ بوون… لەم سەدەیە کچ بوون قورسترین شتە

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest
 بێدەنگی و خۆماتکردن

زەینەب ئەلعابدی 

باوەردەکەن کاتژمێرێک بەر لەنوسینی ئەم قسانە کەسێک گێچەڵی پێکردم و تائێشتاش گوێم لەترپەی دڵمە.

 بابۆتان بگێڕمەوە : کاتێک من ئۆتۆمبێلەکەم لێدەخوڕی، پیاوێک دەیویست ناچارم بکات کە بێمە خوارەوە و ئۆتۆمبێلەکەم ڕابگرم، ئەو هەر ئۆتۆمبێلەکەی لە ئۆتۆمبێلی من نزیک دەکردەوە تا خەریک بوو تووشی رووداوێکم بکات.

باش دەزانم ئەمە یەکەم ڕووداو نییە لەم چەشنە و دوایین ڕووداویش نابێت بەڵام… من خەم لەوانە دەخۆم کە ئەگەر ئەمەیان بۆ بگێڕیتەوە دەڵێن : جا بۆچی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕن؟

چونکە من هیچ وەڵامێکی لۆژیکیانەم پێ نییە بۆیە ناچارم بێدەنگ بم، بەڵام ئەمجارەیان نا، نامەوێت چیتر بێدەنگ بم بۆیەش ئەم چەند ڕستەیەم نووسی.

من هەر زۆر سادە دەمەوێت بپرسم : ئایا ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕۆژێک لەڕۆژان من لەپیاوانی ئەم کۆمەلگایە نەترسم؟ کێ هەیە وەڵامم بداتەوە؟   

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!