نایه‌ڵێت شوو بکه‌م!

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری بۆ کوڕو کچ، یه‌کێکه‌ له‌و مافه‌ مرۆییه‌ سروشتییانه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه‌ و پێویسته‌ وه‌ک قۆناغێکی گرنگ له‌ ژیاندا خواست و ره‌زامه‌ندی خودی مرۆڤه‌کانی له‌سه‌ر بێت و به‌دوور له‌ فشارخستنه‌ سه‌ر کوڕ وکچ و رێگرتن لێی؛ چونکه‌ ده‌بێته‌  مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆربه‌جۆر.

” نایه‌ڵێت شوو بکه‌م !”ده‌ربڕینی کچێکه‌ به‌رامبه‌ر باوکی؛ چونکه‌ بێ ره‌زامه‌ند‌ی و وه‌رگرتنی ڕا، رێگره‌ له‌ شووکردنی کچه‌که‌ی و هه‌موو ئه‌و داخوازیکه‌رانه‌ ره‌ت ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ کچه‌که‌ی دێته‌ پێشه‌وه‌؛ ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش کچه‌که‌ هه‌ست به‌ نیگه‌رانی، بێزاری، دڵته‌نگی، پله‌دوویی، چه‌وساندنه‌وه‌، زۆرداری، رق لێبونه‌وه‌ ده‌کات و پێی وایه‌ ژیانێکی رۆتین و ته‌قلیدی و ته‌نیایی به‌سه‌ر ده‌بات و بۆته‌ قوربانییه‌ک بۆ خزمه‌تکردنی باوک و براکانی.

بێگومان ره‌تکردنه‌وه‌و رێگرتن له‌ شووکردنی کچان  له‌ لایه‌ن نێرینه‌کانی خێزانه‌وه‌ هۆکاری زۆره‌ له‌وانه‌؛ زاڵێتی ده‌سه‌ڵاتی نێرسالاری و عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری، به‌موڵکزانینی مێینه‌کان، خزمه‌تکردنی نێرینه‌و میوانه‌کانی، به‌ڕێکردنی کارو ئه‌رکه‌کانی ماڵ، گرێی ده‌روونی تاکه‌کان ، ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌کردنێکی نادروست و خۆپه‌رستی و ئیره‌یی؛ به‌ڵام هه‌ریه‌ک له‌و هۆکارانه‌ پاساو نین بۆ رێگرتن له‌ شووکردنی کچ؛ چونکه‌ بڕیاردان له‌سه‌ر چوونه‌ نێو ژیانی هاوسه‌رگیری ره‌زامه‌ندی و ئیراده‌ی تاکه‌کانی پێویسته‌ و رێگریکردنی هه‌ر که‌سێکیش لێیان یان ده‌ستێوه‌ردانه‌ سه‌ر چاره‌نووسی هه‌ر که‌سێکیش گرفتی جۆربه‌جۆر به‌خۆیه‌وه‌ راکێش ده‌کات و دواجار تاوانێکه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مافه‌کانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و خودی تاکه‌کانیش به‌تایبه‌تی.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!