هاشتاگی# ” منیش” بۆ تۆیە

0

 گوڵ هەنار سەعدی

ئەمشەو  کاتێ سەیری یەکێ لە ڤیدیۆکانی ” ئاشلی جود” م دە کرد، ئاشڵی خانمە هونەرمەندێکی هۆلیوودە، ومن زۆر حەز بە شێوازی نواندنی دەکەم، باسی لە بەرهەمهێنەرێکی بەناوبانگ دەکرد بەناوی ” هارڤی وێنستوون” و نامەیەکی ئاڕاستە کرد و گوتی :

هارڤی، من خۆشم دەوێیت بەڵام تۆ کەسێکی نەخۆشیت و پێویستت بەوە هەیە کە چارەسەربکرێيت!

بابزانین ئەو هارڤییە کێیە و پەیوەندی چیە بە تایتڵەکەمان؟

مانگی ڕابروو (هارڤی وێنستوون) کە گەورەترین بەرهەمهێنەری فیلمە لە هۆلیوود

وبەڕێوەبەری کۆمپانیای وێنستنە بۆ بەرهەمێنانی فیلم چەندین تۆمەتی خرایە پاڵ سەبارەت بە گێچەڵکردن بەو ژنانەی کە ئیشیان کەوتۆتە ژێر دەستی و بەمەش لە کۆمپانیاکەی خۆی دەرکراو و لەهەمان کاتیش ئێستا وەکو نەخۆشێکی موعتادی سێکس چارەسەردەکرێت.

ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەیەک ئافرت کە ” ئەنجلینا جۆلی” یەكێ بوو لەوان، دژی هارڤی گەواهیان داوە و ئاشکرایان کردووە کە ئەو پێگەکەی خۆی بەکارهێناوە دژی ئەو ئافرەتانەی کە سەرەتا دەچوونە ناو بواری هونەر و ناچاری کردوون کە بەزۆر لەگەڵی بخەون ئەگینا هیچ رۆڵێکیان پێ نادرێت و تەنانەت هەندێکێشیانی لاقەکردووە و گێچەڵی بەهەندێکی تریش کردووە، ئەنجلینا لە نامەیەکی بۆ ” نیویۆرک تایمز” دەڵێ : من لەسەرەتای کارکردنم تووشی ئەمە هاتم و چیتر کارم لەگەڵ هارڤی نەکرد، ڕاستی نابێ هیچ ژنێ لەهیچ شوێنێکی دونیا بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

بەڵام هەر ئەوەندە بەس نەبوو چونکە ژنە هونەرمەندەکان دەیانزانی کە لەسەرتاسەری جیهان ئافرەت هەن کە تووش گێچەڵی سێکسی دەبنەوە لەلایەن خاوەن کارەکانیانەوە ، بۆیەش ئەلیسا میلانۆ لە هەژماری خۆی لە تویتەر، هاشتاگێکی بەناوی ” منیش (    )

# Me Too

نووسی و داوای کرد هەموو ئەو ژنانەی کە تووشی حاڵەتی لەم شێوەیە هاتوون و دەترسن دەنگ هەڵبڕن و چیرۆکەکانیان بگێڕنەوە، یان تەنها هاشتاگەکە بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی پیاوان بزانن کە ئێمە کێشەیەکی جدیمان هەیە و کێشەکەمان زۆر گەورەیە. 

تویتەکە لەماوەیەکی زۆر کەم ڕیتویت کرایەوە و لەماوەی  ٢٤ کاتژمێر نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کچ هاشتاگەکەیان بەکارهێنا و لەیدی گاگای گۆرانیبێژ یەکێ بوو لەوانەی کاردانەوەیان هەبوو لەگەڵ هاشتاگەکە و ژنانی وڵاتە عەرەبیيەکان و کچانی میسریش بەتایبەتی بەشێکی بەرچاوی بەکارهێنەرانی ئەم هاشتاگەكەبوون.

زۆرینەی کچانیش ئەوەیان دووبارە دەکردەوە  کە هەمووان بەشێوەیەک لە شێوەکان تووشی گێچەڵی سێکسی دەبن بەڵام ناوێرن دەنگیان هەڵبڕن و ئەم هاشتاگە باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی دیواری ئەم ترسە درزێکی تێبکەوێ، چونکە ئەوەی دەبێ تەریق بێتەوە وبترسێ ئەو جۆرە پیاوانەن نەک کچەکان، ئەم هاشتاگەش تایبەت نیە بە ژنانی ئەمەریکا یان میسر،  بەڵکو تۆش دەگرێتەوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!