هەست بە پێواریی دەکەم !

0

کنێر عه‌بدوڵڵا

هاوڕێیه‌‌تی راسته‌قینه‌و گه‌رموگوڕ به‌ گه‌لێک قۆناغی جیاوازدا تێده‌په‌ڕێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت له‌وانه‌؛  دوای پێکهێنانی خێزان، له‌دایکبوونی منداڵ، گۆڕینی شوێنی نیشته‌جێ بوون، فشاری کارکردن، نائارامی ده‌روونی و باری ته‌ندروستی.

بێگومان تێپه‌ڕاندنی هه‌ریه‌ک له‌و  قۆناغانه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌ی ده‌وێت له‌ پێناو پاراستنی هاورڕێتییه‌که‌دا؛ چونکه‌ زۆرجار فه‌رامۆشکردنی گۆڕانکارییه‌کان و به‌پیره‌وه‌چوونی پێداویستییه‌کانی هه‌ر قۆناغێک؛ ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه‌که‌و لێکدابڕان.

“هه‌ست به‌ پێوا‌ری هاوڕێکه‌م ده‌که‌م !” ده‌ربڕینی ژنێکه‌ که‌ به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی هاوڕێکه‌یه‌وه‌ به‌ قۆناغێکی نوێی ژیان و ده‌ستپێکردنی ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ هه‌ست ده‌کات به‌وه‌ی هاوڕێکه‌ی که‌مته‌رخه‌م‌ و خه‌مسارده‌ به‌رامبه‌ری و وه‌ک جاران بایه‌خ به‌ خۆشی و ناخۆشییه‌کانی نادات و سه‌ردان و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناکات وه‌ک پێویست. سه‌رئه‌نجام چاوه‌ڕوانی و دڵه‌ڕاوکێ به‌رامبه‌ر به‌ چاره‌نووسی هاوڕێیه‌تییه‌که‌یان‌، بێ تاقه‌تی و بێزاری و ترسی بۆ دروست کردووه‌.

بێگومان ئه‌و باره‌ نوێیه‌ هۆکاری زۆره‌ له‌وانه‌؛ سروشتی قۆناغه‌که‌، وێرانکاری له‌ ژیانی لایه‌کدا، کاریگه‌ری هاتنه‌ئارای که‌سێکی نوێ بۆ ناو په‌یوه‌ندییه‌که‌، سه‌رهه‌ڵدانی چوارچێوه‌یه‌کی جیاواز. گۆڕان له‌ سروشت و بیروڕای مرۆڤدا. هتد

راسته‌ بوونی هه‌ر‌یه‌ک له‌و هۆکار‌انه‌ وا ده‌کات کاریگه‌ری رواڵه‌تکارانه‌ و کاتیان هه‌بێت، به‌ڵام دیالۆکی راسته‌وخۆ و تێگه‌یشتن و درککردنی هه‌ردوولا به‌ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ململانێکانی هه‌ر قۆناغێکدا گرنگه‌؛ چونکه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی گرێدراوی کات و شوێن و ره‌گه‌ز نییه‌ به‌ پێی قۆناغه‌کانیش رۆڵێکی گرنگ و به‌رده‌وام ده‌گێڕێت له‌ جێگیربوونی لایه‌نی سۆزداریی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها به‌ یه‌کێک له‌ به‌هاترین و گرنگترین پێداویستی په‌یوه‌ندییه‌ مرۆییه‌کان داده‌نرێت که‌ ناکرێت له‌ ژیاندا چاوپۆشی و فه‌رامۆش بکرێت.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!