Find anything you need on Yalla

٨ وتە بۆ ئافرەتە بەهێزەکان

0

ئا: پۆڵا ڕەئوف

نوسەری ئینگلیزی ئالان ئەلێکسەندەر مێلن  دەڵێت ” ئەی ئافرەت تۆ زۆر لەوە ئازاتریت کە بۆی دەچیت و زۆر بەهێزتر و زیرەکتریشی کە تێیان گەیاندوویت”.

ئەم قسەیە پیاوێک كردويەتى، ودەیەوێت بەژنان و کچان بڵێت کە ئێوە دەبێت جارێکی تر تواناکانی خۆتان بدۆزنەوە، هەر بۆیە ئەگەر ڕۆژێ لە ڕۆژان هەستت کرد کە تۆ ئافرەتێکی بێ هێزیت و توانای ئەوەت نییە کە بە تەنیا ڕووبەڕووی ناخۆشییەکانی ژیان ببیتەوە، ئەم وتانە بەبیر خۆت بهێنیەوە کەهی ئافرەتانێکی وەکو تۆن و ئیلهامیان لێوەربگرە :

• “پرسیارەکە ئەوەنییە کە کێ ڕێگەم پێدەدات کە ئەوەبکەم کە دەمەوێت بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە کە کێ دەتوانێت ڕێگەم لێبگرێت” خانمە ڕۆمانووسی ڕووسی ئاین راند.

• “تۆ پێت وایە ئەگەر سەرنەکەویت چی دەقەومێت؟ هیچ، ڕاستییەکەی ژیان بەردەوام دەبێت چونکە تەنها ئەم سەرنەکەوتنە وات لێدەکات کە بتوانیت شتی نوێ بدۆزیتەوە” خانمە هونەرمەندی کینی لۆبیتا نیونجو.

• “لەوانەیە دەسەڵاتت بەسەر رووداوەکانی دەوروبەرت نەشکێت بەڵام دەتوانیت نەهێلیت کە کاریگەری خراپیان هەبێت لەسەرت ” خانمە شاعیر و نووسەری ئەمەریکی مایا ئەنجلۆ .

• “کاری باش لەدڵتەوە بکە و چاوەڕوانی چاکە لەهیچ کەسێک مەکە، دڵنیابە کە ڕۆژێ لەڕۆژان کەسێک بەهەمان شێوە لەگەڵ تۆ ڕەفتار دەکاتەوە” شازادە دایانا.

• “بۆئەوەی هیچ کەسێک نەتوانێت بەکەسێکی تر بتگۆڕێتەوە، دەبێ هەموو کات جیاواز بیت” کۆکۆ شانێل(دامەزرێنەری براندی شانێل).

• “ئەگەر ئافرەت بتوانێت گرفتەکانی ماڵداری چارەبکات و سەریان لێدەربکات ئەوا بێ سێ و دوو دەشتوانێت لەهەموو کێشەکانی بەڕێوەبەردنی دەوڵەتیش سەردەربکات” سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا، مارگرێت تاتشەر کە بەژنە ئاسنینکەکە ناوبانگی دەرکردبوو.

• “ژیان بە گوێرەی ئازایەتی مرۆڤەکان بچووک دەردەکەوێت یاخود گەورە و فراوان دەبێت” خانمە نووسەری ئەمەریکی ئەناییس نن .

• ” بەبێ ئازار هیچ ناخۆشییەک بوونی نییە، وبەبێ ناخۆشیش مرۆڤ ناتوانیت لە هەڵەکانی فێرببێ، چونکە تەنها  ناخۆشی و ئازار کلیلی هەموو پەنجەرەکانن و بەبێ ئەوان ژیان بوونی نابێت” خانمە ئەکتەری ئەمەریکی ئەنجلینا جۆلی.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!