Find anything you need on Yalla

پەنابەرە عێراقییەکان ڕوو بەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە

0

رێکخراوی (لێبووردنی نێودەوڵەتی)، کە یەکێک لە بەناوبانگترین رێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤە لە جیهان، رایگەیاند پەنابەرە عێراقی و سورییەکان رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە دەبنەوە لە کاتی چوونیان بەرەو ئەڵمانیا و نەرویج دوای تێپەڕبوونیان بە چەند وڵاتێکی ئەوروپی و پەڕینەوەیان لە تورکیا و یۆنان، لە سەرووی هەموو ئەو کێشە و ئازارانەش دەستدرێژی سێکسییان دەکرێتە سەر.

تیرانا حەسەن بەڕێوەبەری رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی گوتی: “دوای ئەوەی ئەم ئافرەتانە لە ناو کارەساتە جەنگییەکانی عێراق و سوریا ژیانیان بەسەر برد و دەستیانکرد بە گەشتێک بۆ سەلامەتی و ئاسایشی خۆیان و مناڵەکانیان،  جارێکی دیکە رووبەڕووی توندوتیژی و قۆستنەوە دەبنەوە.”

ئەو رێکخراوە لە توێژینەوەیەکدا چاوپێکەوتنی لەگەل ٤٠ ئافرەتی عێراق و سوریا ئەنجامدا، کە بەشێکی زۆریان رووبەڕووی مامەڵەی توندوتیژیی و دەستدرێژی بوونەوەتەوە لەو کەمپانە یەکیک لەوان ئافرەتێکی عێراقی ٢٢ ساڵە لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەو رێکخراوە گوتوویەتی کە لە لایەن پاسەوانێک لە ئەڵمانیا داوای لێکراوە لە بەرامبەر هەندێک پۆشاکدا کاتی لەگەڵدا بەسەر ببات. لە نموونەیەکی دیکەدا، ریم کە ئافرەتێکی ٢٠ ساڵی سورییە گوتوویەتی: “دەرفەتێکم نەبووە تۆزێک بنوم لە کەمپە تێکەڵاوەکانی ژن و پیاو لەبەر ئەوەی ترساوم یەکێک دەست درێژی بکاتە سەرم…. تەنها لەناو پاسەکە هەستم بە ئارامی و ئاسایش کردووە و ئەوێش تاکە جێگا بوو بۆ ئەوەی تۆزێک چاوەکانم بخەمە سەر یەک و بنوم”.

 هەندێک ژنە پەنابەری دیکە گوتوویانە کە هەڕەشەیان لێکراوە بەتایبەتی لە کەمپەکانی هەنگاریا، کرواتیا و یۆنان، هەندێک دیکەش ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوان ناچارکراون تەوالیت و حەمام بە هاوبەشی لەگەڵ پیاوەکان لە هەندێک لە کەمپەکان بەکار بهێنن.

سەرۆکی ئەو بەشەی ئەو رێکخراوە گوتیشی کە (شەرمە) ئەو ژنانە بە ترسەوە لەسەر خاکی ئەوروپا بژین.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!