Find anything you need on Yalla

چۆن وەکو ژنێک سەربەخۆیی بۆخۆت دەستەبەر دەکەیت؟

0

ئا:داهات زرار

ئایا پێت وایە کە ژنێکی سەربەخۆ بیت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە تۆزێک سەختە بۆ ژنێکی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی چونکە داب و نەریت و ئاین و خانەوادە و زۆرشتی ترئەبن بە ڕێگر لەبەردەم ئازادی و سەربەخۆیی تەواو بۆ ژنێک، لەوانەشە زۆرێک لە ئێمە زۆربەی بڕیارەکانی هەڵبژاردەکانی بەدەست خۆی بێت بەڵام ڕەنگە تا ئێستاش لە چەمکی سەربەخۆن نەگەیشتبێت، سەربەخۆیی گرتنەبەری چەند ڕێگایەکە بێئەوەی ببیە مایەی ئازار بۆکەسێکی تر

لێرەدا لە یەڵڵا 8 ڕێگەت بۆ دەخەینە ڕوو بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی :

۱ـ هەندێ کات تەرخان بکە بۆ بیرکردنەوە لەخۆت:

بیرکردنەوە لە خۆت لێهاتووییەکی گرنگە و پراکتیزە کردنێکی زۆری دەوێ، ڕاستگۆبوون لەگەڵ خۆت وهەستەکانت دەتگەینێتە ئاقارێکی باش،وبیرکردنەوە لە خۆت دەتگەینێتە قۆناغێکی باشی سەربەخۆبوون.

۲ـ فێربە چێژ لە تەنیایی وەرگریت:

لەوانەیە لەو کەسانە بیت کە ڕقت لە تەنیایی بێت و تەنانەت لێشی بترسیت، بەڵام خۆت ڕابهێنە لەگەڵ ئەوەی چەند کاتێک بەتەنیا بیت تەنیایی وەک بارگاوی کردنەوەی پاتری دەروونت وایە، لەتەنیایی دا لەخۆت تێدەگەیت و فێر دەبیت کە خۆت بیت وپشت بە کەسانی ترنەبەستیت .

۳ـ لە باری داراییت تێبگە:

ئەمە فاکتەرێکی کاریگەرو بەهێزە بۆ سەربەخۆبوونت، ئەو ڕۆژانە ڕۆیشتن کە تۆ بێ خەم و دڵخۆش بویت و پارەو خەرجییەکانت لە دایک و باوکت و وەردەگرت و بێ ئەوەی بزانی چۆن پەیداکراوە، ئەگەر پێت خۆشبێ یان پێت ناخۆشبێ پارە و سامانە زەوی دەسوڕێنێ! با لەگەڵ خۆمان ڕاستگۆ بین.

هەبوونی سەچاوەیەکی داهاتی خۆت بەرەوسەربەخۆبوونت دەبات.

٤ـ وشەزارییەکان بگۆڕە:

چەند جار وتووتە ناتوانم، پێم ناکرێت، پێویست ناکات، یان هەر وشەیەکی نەرێنی تر؟ ئەزانی ئەم وشانە ناڕاستەوخۆ؟کار لە متمڵنە بەخۆبوونت دەکەن هەندێ ڕستەی کە دەمت ڕاهاتوە بە بەکارهێنایان وەک:

من باش نیم ئەمڕۆ هەست بە بێزاری دەکەم، من ناشرینم، من قەڵەوم، من ناتوانم ڕووبەڕوی ئەم کێشەیە ببمەوە، من هیچ ئەزمونێکم نیە،هەموو کەس لەمن باشترە،من زیرەک و لێهاتوو نیم !!

سەربەخۆیی و متمانە بەخۆ بوونت دەستاو دەست پێ دەکەن لەم بێهیزیە دەرت دەهێنن، ڕێگایەکی سادەی متمانە بەخۆ بوونت هەڵبژادنی وشەی ئەرێنی و گونجاوە لەبارەی خۆت.

٥ـ  لە خواست و ئارەزوو پێویستیەکانت تێبگە:

ئەو شتە چیە کە بەڕاستی دەتەوێت؟ چی وات لێ دەکات دڵخۆش بیت؟

هەموو مرۆڤێک ویست و حەزوو ئارەزووی هەیە کە دەبێت بەشێوەیەکی ڕەوا پڕیان بکاتەوە، تێگەیشتن لە حەزو ویستەکانت هێزێکی تەواوت پێدەبەخشێت و متمانەت بەرز دەکاتەوەو بەرەو  سەربەخۆبوون پاڵت پێوەدەنێت.

٦ـ لە خاڵە بەهێز و لاوازەکانت تێبگە و بزانە چۆن بەکاریان دەهێنیت

تێگەیشتن لە بەهێزی و بێهێزی خۆت ڕێگایەکن لە بیرکردنەوە لەخۆت، وە جیاوازی دروست دەکەن لە ژیانت دا.

۷ـ کەسایەتی خۆت باسە:

تێگەیشتن لە کەسایەتی خۆت خاڵێکی کاریگەرە، ئایا تۆ چ جۆرە مرۆڤێکی؟ مرۆڤێکی؟خۆپەرستیت؟ یان میهرەبان و بەخشندەیت؟ چۆن تێدەگەیت لەمە؟

دەتوانیت ڕۆژانە پرسیار لە خۆت بکەیت لەبارەی کاردانەوەت بەرامبەر بەو شتانەی کە بە پێش چاوت یان هەستت گوزەر دەكەن.

٨ـ خۆ سەپێن بە:

پرسیارت لە خۆت کردووە کە چیت دەوێت؟ ئایا هەمیشە بە شتانێک ڕازی دەبی کە ئاسانترن وبە زۆر لەسەرت ناکەون؟

خۆسەپاندن لەوانەیە زۆر جار بە مرۆڤێکی ڕەزا قوڕس نیشانت بدات، یان بێ شەرم وناقۆڵا بێیتە بەرچاو،خۆسەپاندن لە نێوان ملکەچ بوون و جەربەزە بوون دایە گرنگیەکە لەوەدایە تۆ لە کام لایەنی؟

کاتێ باس لە خۆ سەپاندن دەکەیت بە خۆ یەکلایی کردنەوە بە دوو وشە دەبڕێتەوە بە

بەڵێ یان نەخێر.

کلیلی خۆ هێنانەدەرە لەهەر شتێک بۆنموونە :

من ناتوانم یارمەتیت بدەم.

من دەمەوێ بەتەنیا بم کاتێک بۆخۆم تەرخان بکەم دوور لە کارکردن، هاوڕێ یان خێزان.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!