چییان دەربارەی ئافرەت ووتوە!

0

ئا: پۆڵا ڕەئووف

ژن ئەو بوونەوەرەیە کە تا ئێستاش لێکدانەوەی هەڵە بۆ هەست و بیيرکردنەوە و جوڵە وهەڵسوکەوتەکانی دەکرێت، ئەمانە چەند وتەیەکن سەبارەت بەژن، هەندێکیان هی پیاوانن و هەندێکیشیان هی ژنان خۆیانە، بزانن چییان گوتووە:

♦ دڵپاکی یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ژن ” ئەرەستۆ”

♦ کاتێک ژنان داوای یەکسانیان کرد لەگەڵ پیاوان، مەبەستیان پیاوی خراپ نەبوو بەڵکو مەبەستیان مرۆڤ بوو ” غادە سەممان”

♦ ئێمە ، ژنان لە ژووری نووستن یان چێشتخانەکان بەند دەکەین و دواتر ڕەخنەیان لێدەگرین چونکە بیرکردنەوەیان تەسکە و باڵەکانیان دەبڕین و گلەییان لێدەکەین چونکە ناتوانن بفڕن، “سیمۆن دی بوڤوار”

♦ ژنایەتی فێری بەرزە فڕیمان دەکات ” گۆتە”           

♦ قایمترین قەڵا ئافرەتی باشە ” ناپلیۆن پۆناپەرت”

♦ پیاو خانوو درووست دەکات،  بەڵام ئافرەت ماڵ ئاوەدان دەکاتەوە ” پەندێکی ئەمەریکی”

♦ ئافرەت تاکە هۆکارێکە بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێت ” فێردریک نیچە”

♦ لە دیدی من ئافرەت تێکەڵەیەکە لە رەنگ و شێوەی ئەندازەیی   “بیکاسۆ”

♦ ئەو ئافرەتەی کە بە دەستێک لانک ڕادەژەنێت دەتوانێت بەدەستەکەی تری جیهان بلەرزێنێت ” ناپلیۆن”

♦ ژن بوون سەختە،  کە ژن بوویت ناتوانیت  میهرەبان نەبیت ” فروغی فروخزاد”

♦ ژنی شەرمن شارێک دەهێنێت، و پیاوی شەرمن شانەیەکیش ناهێنێت  ” پەندێکی کوردی”

♦ ئەگەر بتەوێت ڕادەی پێشکەوتوویی و دواکەتوویی هەر کۆمەڵگایەک بزانیت، سەیری پێگەی ژن بکە لەو کۆمەڵگایە ” کارل مارکس”

♦ بۆ درووست کردنی تەنها چادرێک پێویستت  بە ١٠٠ پیاو دەبێت،  بەڵام بۆ درووستکردنی ماڵێک تەنها یەک ژن بەسە “پەندێکی ئەفریقی”

♦ زۆرینەی پیاوە گەورەکان بەهۆی ئافرەتەوە گەیشتوون بەم ئاستە “بلزاک”

♦ ژن تا ئەبەد جوان و پیرۆزە مادام دەبێتە دایک ” شێرزاد حەسەن”

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!