چەند یاسایەکی ئەتەکێت کە گشت خانمان دەبێ بیزانن

0

ئامادەکردنی : داستان محمد

بەشی یەکەم

یاساکانی ئەتەکێت سادەن ، تەنها پێویستە کە تاقیان بکەینەوە ، هەموو کەسێک دەتوانێت یاساکانی ئەتەکێت  فێرببێت و پەیڕەویان بکات.

ئێمە لە یەڵا ەوە چەند یاسایەکی مۆدێرنەی ئەتەکێتان پێشکەس دەکەین کە پێویستە بیزانن  بۆ ئەوەی ڕێزێکی زیاتر بەدەست بهێنن لە کۆمەڵگا و ژیانتان ئاسانتر بکات.

♦ کاتێک میوانت هەیە…..

• ئەگەر میوانەکەت یەکەمجاری بوو سەردانی ماڵەکەت بکات ، ئەوا شوێنی دەستشۆردن و ئاودەستی پێ نیشان بدەن لەبەر ئەوەی لەوانەیە پێویستیان پێی بێت و شەرم بکەن پرسیار بکەن.

• ئەگەر میوانەکەت خواردن و خواردنەوە  یان شیرینی لەگەڵ خۆی هێنابوو ، ئەوا بیهێننە و لەسەر ئەو مێزەی دابنێ کە هەموویان بتوانن تامی بکەن.

♦ کاتێک تۆ میوان دەبیت….

ئەگەر لە میوانیەک یان ئاهانگێک پێویست بوو زووتر شوێنەکە جێبهێڵن ، ئەوا داوای  خولەکێک خاوەن لە  ماڵ یان خاوەن ئاهەنگەکە  بکە و پێی ڕابگەیەنە کە پێویستە بڕۆن ، دواتر خواحافیزی لە کەسانی دیکەی شوێنەکە مەکە چونکە ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆیەک بۆ ئەوەی ئەوانیش شوێنەکە بە جێبهێڵن.

♦ لە ڕێستورانت….

• ئەگەر کەش و هەوا زۆر گەرم بوو ، ئەوا بە ڕاوەشاندنی دەستە سڕ یان باوەشێن خۆتان فێنک مەکەنەوە ، بانگی خزمەتکارەکە بکەن و پێی بڵێن کە هەوای پێویستان پێناگات و داوای لێبکەن ساردکەرەوەکە کارپێبکەن.

• کەل و پەلی جانتاکانتان لە شوێنە گشتیەکان دەرمەهێنن.

• ئەگەر پێویست بوو قژت ڕێک بخەیتەوە ، ئەوا لە ژووری دەست شۆری خانمان بیکە.

• دەکرێ لەسەر مێز سوراوەکەتان نوێ بکەنەوە ، بەڵام نابێت ماسکەرا و سپیاو لەسەر مێز بکەن ، دەبێت ئەوانیش لە ژووری دەستشۆری خانمان بکەن.

♦ یاساکانی مامەڵە کردن ….

هەرگیز یاساکانی ئەتەکێت لە بیر مەکەن تەنانەت لە ماڵەوەش ، بۆ نموونە زۆر کارێکی هەڵەیە کە لە ژوورێکەوە هاوار بکەیت بۆ ژوورەکەی تەنیشتت ، لەوانەیە لەسەر ئەم کارە ڕابێیت و لە شوینی کارەکەت دووبارەی بکەیتەوە و بەهۆیەوە  شێوەیەکی خراپت لای خەڵکی دیکە بۆ دروست بکات.

• هەڵسوکەوتی سەرمێز

• کارێکی ناشرینە کە تەنها پەرداخی خۆتان پڕ بکەنەوە ، سەرەتا لە کەسی تەنیشتت پرسیار بکە کە دەیەوێت پەرداخەکەی بۆ پڕ بکەیتەوە.

• کاتێکی زۆر بەسەرمەبە بۆ هەڵبژاردنی باشترین پارچە لە قاپەکانی سەر سفرەی نان خواردن ، تەنها نزیکترین پارچە لە خۆتەوە هەڵبژێرە

• کەوچکی سوپەکەت لەسەر مێز دامەنێ لە کاتی نان خواردن و تەنانەت دواتریش ، کەوچکەکە هەر لە ناو قاپی سوپەکە بە جێبهێڵە بۆ ئەوەی سەر مێزەکە پیس نەکەن.

• کاتێک کوپێک چاتان هەڵگرتووە ، پەنجەکانت لە پێش و دوای دەسکی کوپەکە دابنێ ، بەڵام دەتوانیت پەنجەکانت لە دەسکی کوپەکەت گرێ بدەیت ئەگەر قاوەت خواردەوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!