Find anything you need on Yalla

ڕۆژنامەنووسە عێراقییەکان ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی چاپکردنیی دوو پەڕتووکەوە لە یادی ڕۆژی ژناندا

0

محمد رەحیم- یەڵڵا/ بەغدا

هاوکات لەگەڵ ئاهەنگەکانیی ژنان و جەژنی نەورۆزدا، لیژنەی ژنانی وەزارەتیی ڕۆشنبیریی ئاهەنگیان گێڕا بە مەبەستی بڵاوبوونەوەی دوو پەڕتووکی نوێی هەردوو ڕۆژنامەنووس ویداد ئیبراهیم و ڕەجا حەمید لە ناوەندی ڕۆشنبیریی بڵاوکردنەوەی کوردیی و بە ئامادەبوونیی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووس و ژنانی ڕۆشنبیر و داهێنەر لەو بوارەدا.

سەرۆکی لیژنەی ژنان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ یەڵڵا دوا و گوتیی “بڕیارماندا خۆمان بەدوور بگرین لە کۆڕ و ئاهەنگە فەرمییەکان چونکە ژنان بێزاربوون لەو بۆنانە بۆیە بڕیارماندا بڕۆینە نێو گۆڕەپانی ژیانی ڕۆژانەیا”.

1
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەوان نیگەرانن سەبارەت بەو پۆستەرانەی بەم دوییانە لە بەغدا بڵاودەکرێتەوە و لە نرخی ژنان کەم دەکاتەوە و وادەکات بە شێوەیەکی کۆن مامەڵەیان لەگەدا بکەن و بیانچەوسێننەوە هەر بۆیە بڕیارماندا لە سەرەتایی چالاکییەکانی لیژنەی ژنان لە وەزارەتی  ڕۆشنبیریی بۆ ساڵیی ٢٠١٦ باسی ئەم بابەتە بکەین”.

جەختیشی کردەوە کە چالاکیی دووەمیی ئەم لیژنەیە لەسەر ئیمزاکردنیی دوو پەڕتووکی دوو خانمی ڕۆژنامەوان دەبیت کە یەکەمیان پەڕتووکی ویداد ئیبراهیمی ڕۆژنامەنوسە بە ناوی (جومانە) کە پێکدێت لە کۆمەڵێک کورتە چیرۆک لەسەر ئەو ژنانەی کە نوسەر چاوپێکەونی لەگەڵ ئەنجام داون یان لەگەڵ خۆیان و دەردەسەرییکانیاندا ژیاوە و بە شێوەی چیرۆک بەبەڵگەی کردوون. ئەم پەڕتووکە باسی ئازارەکانیی ژنانی عێراقیی دەکات و ئەوەی ئەم پەڕتووکە بخوێنێتەوە لە مەینەتییەکانیان تێدەگات  لە نیوان ساڵانیی جەنگی نێوان عێراق و ئێران و ئەو کاتە سەختانەدا. بەڵام پەڕتووکیی دووەمیان کە لە لایەن رەجا حەمید رەشیدەوە نوسراوە بە ناویی (گفتوگۆ لە کەلتوریی عێراقییدا لە پاش ساڵیی ٢٠٠٣) کە پێکدێت لە گفتوگۆی ٢٣ کەسایەتیی ڕۆشنبیریی عێراق لەسەرکردە  و کەسایەتی ناسراو لە پاش ساڵی ٢٠٠٣.

ویداد ئیبراهیم، سەبارەت بە چیرۆکەکانی ئاماژەی بەوەکرد کە “هەموو ئەو چیرۆکانەی کە نوسیوومن چیرۆکیی راستەقینەن و کەسایەتییە ڕاستەقینەکانی چیرۆکەکەم بینیوەو لە گەڵ ئازار و نەهامەتییەکانیاندا ژیاوم و دواتر بڕیارمدا بیانکەم بە بەڵگە و لە ڕاگەیاندن و گۆڤارە عێراقییەکاندا بڵاویان بکەمەوە”.

2
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

گوتیشی “ئەوەی پاڵیپێوەنام بۆ نوسینی ئەم پەڕتوکە بەشداریکردنم بوو لە پێشبڕکێیەکی عەرەبیی کە چیرۆکەکەم سەرکەوتنی بەدەست هێنا  هەر بۆیە بڕیارمدا هەموو چیرۆکەکان لە پەڕتوکێکدا بە ناوی “جومانە”ەوە کۆبکەمەوە”.

ویداد سەری سوڕما کاتێک لەگەڵ یەکێک لە پەڕتووک فرۆشانی شەقامیی موتەنەبیی قسەی کرد و پێی ڕاگەیاند کە “پەڕتوکەکەت زۆر جوانە، من و هاوڕێکەم خوێندمانەوە بەڵام هەتا ئێستا هیچ دانەیەکی لێنەفرۆشراوە”.

رەجا حەمید بە یەڵڵای ڕاگەیاند و گوتیی “پەڕتوکەکەی باسی ژیانیی ٢٣ کەسایەتیی ڕۆشنبیری عێراق دەکات لە سەرکردە و کەسایەتییە ناودارەکان، بۆ بەبەڵگەکردنیی مێژووی عێراق لەسەر ئاستیی ڕۆشنبیریی لە قۆناغی دوای ساڵیی ٢٠٠٣”.

رەجا حەمید ئاشکراشی کرد کە “تێچووی چاپکردنیی ئەم پەڕتوکە دیاریی هاوسەرەکەی بووە بە بۆنەی یادی لەدایکبوونییەوە”.

دکتۆر فەوزی ئەتروشی، بریکاریی وەزارەتیی ڕۆشنبیریی و بەرپرسیی لیژنەی ژنان لە وەزارەتدا گوتی “هیوادارم ئەمە تاکە بەرهەمی ئەم دوو خانمە نەبێت و بەردەوامبن لە کارەکەیان و خزمەتکردنی ژنانی بێپشتیوانیی عێراقیی”.

3
  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

لە کاتی پێشکەشکردنی لە وتاری نێو ئاهەنگەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە “دەرچوونی یەکەم پەرتووکی نوسەرێک وەک لە دایکبوونی یەکەم منداڵی خۆشەویستە” و گوتیشی “وەزارەتی ڕۆشنبیریی لە توانایدا نییە بەرپرسیارێتیی چاپکردنیی پەڕتوکەکان لە ئەستۆبگرێت بە هۆی قەیرانی داراییەوە، بەڵام هەروا نەوەستاوین و یارمەتیی نوسەرانمان داوە و چاپخانەمان بۆ دۆزیونەتەوە کە بەنرخی گونجاو کارەکانیان بۆ چاپ بکات”.

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!