یەکەم ئافرەت، کەخەڵاتی ئۆسکاری فەخری وەردەگرێت

0

ئامادەکردنی : ئیدریس پاڵانی

دەرهێنەری بەلجیکی ئاگنێس ڤاردای تەمەن ٨٩ ساڵ، دەبێتە یەکەم ئافرەت لە جیهاندا کە خەڵاتی ئۆسکاری فەخری بەدەست بهێنێت.

ئاگنێس ڤاردا هەرچەندە لە بەلجیکیا لەدایك بووە، بەڵام زۆربەی ژیان و کارەکانی لە فەڕەنسا بووە و ئەندامێکی گرنگ بووە لە دەرهێنەرانی ” شەپۆلی نوێی فەڕەنسی ” “ French new wave “ لە شەستەکانی سەدەی پێشوو، دەرهێنەری هەریەك لە فیلمەکانی “کلیۆ” ، “بەختەوەری” ، وە هەروەها “دروستکراوەکان” بوو.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

ڤاردا ناوی دەچێتە ئەو لیستەی چوار کەس لە خۆ دەگرێت، کە ئەم خەڵاتە بەدەست دەهێنن لەمساڵدا، ئەوانی تر هەر یەكە لە: نوسەر و دەرهێنەر “چارلز برونیت”، وە ئەکتەر “دۆناڵد سوزەرلاند”،
وەهەروەها وێنەگری سینەمایی “ئۆوین ڕۆزمان”.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

پێشتر تەنها یەك ئافرەت خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێناوە وەك باشترین دەرهێنەری فیلم، ئەویش “کاپرین بیگلۆو” بوو، کە بەهۆی فیلمی “the hurt locker” ەوە توانی خەڵاتەکە بباتەوە .

هەروەها ١٦ دەرهێنەرتوانیویانە خەڵاتی ئۆسکاری فەخری ببەنەوە لە ساڵانی ڕابردوو، بەڵام هیچ کامێکیان ئافرەت نەبوونە، بۆیە ڤاردا ئەم ڕێچکەیەی شکاند و بوو بە یەکەم ئافرەت کە خەڵاتەکە دەستەبەر بکات.

نازناوی “دایکی شەپۆلی نوێی فەڕەنسی” بە ڤاردا بەخشراوە، بە پێی ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاو، کە ئەم خەڵاتە دەبەخشێت.
پێشتر ڤاردا کاندید نەکراوە بۆ خەڵاتی “کێبڕکێی ئۆسکار”، بەڵام ئێستا کاندید دەبێت دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکاری فەخری.

وەپێشبینی دەکرێ خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی(دۆکیۆمێنتاری) بەدەست بهێنێت، بە فیلمی “faces places” ، کە پێشتر کاندید کرابوو بۆ بەدەستهێنانی باشترین فیلمی بەڵگەنامەیی لە “فیستیڤاڵی کان” لە مانگی ئادار/مارس.

  • Facebook
  • Twitter
  • GooglePlus
  • Pinterest

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!