ئازارەکانت مەشارەوە، شانازی پێوە بکە!

0

بینایی شۆرش
لە یابان کاتێک شتێک دەشکێت یاخود درز دەبات بە مادەی ئاڵتون چاکی دەکەنەوەو بۆ کێشانی چەند هێڵێکی جوان ، ئەمەش بۆ پشاندانی جوانی شتە شکاوەکانە . ئەوان بڕوایان وایە کاتێک شتێک ڕابردوویەکی هەیە و تێکدەشکێت و بە ئاڵتون چاکدەکرێتەوە بەهاتر و بەنرختر دەبێت، بۆیە هەمان شتیش بەسەر مرۆڤدا جێبەجێ دەکرێت . هەر ڕووداوێک کە پێیدا تێپەڕ بوویت یاخود پێیدا تێپەڕ دەبیت دڵنیا بە ژیانت ناشرینتر و ناخۆشتر ناکات، راستە پێدەچێت لە سەرەتادا بەو جۆرەبێت بەڵام ئەوەش دەکەوێتە سەر توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی کەسەکان کاتێک تێکدەشکێیت دەتوانیت ئازارەکانت بە ئاڵتون ڕەنگ بکەیت تاوەکو جوانتر دەربکەون تۆ لە ئاستێکدا نیت کە نەتوانی لەو ئازارە ڕزگارت بێت یاخود هێندە تێکنەشکاویت کە لەتواناتدا نەبێت خۆت دروست بکەیتەوە ، دەتوانیت پارچەکانت کۆبکەیتەوەو سود لەو ئازارانە ببینیت و ببیت بە کەسێکی باشتر و بەهێزتر.
بە شانازییەوە برینەکانت نیشانی هەمووان بدە تاوەکو پێیان بڵێیت چەند بەهێزیت و لە تواناتدایە ڕووبەڕووی هەر ئاستەنگێک ببیتەوە کە ژیان دەیخاتە سەر ڕێگەکەت .
هیچ کەس ژیانێکی نموونەیی نییە ئەوە بەندە بەخۆمانەوە کە چۆن دەژین هەرگیز شەرمەزار مەبە لەو بارودۆخەی کە پێیدا تێپەڕ دەبیت و بۆ چەند ساتێک دەتڕوخێنێت بڕوات هەبێت بەوەی هەر شتێک ڕوودەدات هۆکارێکی لە پشتە .
زۆر گلەیی کردن لەو ڕووداوانە و قبوڵنەکردنیان هیچ سودێکی نابێت بەڵام کاتێک قبوڵی دەکەیت و لایەنە باشەکەی دەدۆزیتەوە ئەوا ئازارەکانت بە ئاڵتون ڕەنگ کردووە و ئەو ئازارەی کە ناشرینە دەیگۆڕیت بە سەرچاوەیەکی چێژ بەخش و پڕ لە جوانی، هیچ کات خۆت پەیوەست مەکە بە ڕابردووتەوە و قەت ئەم ووتەیە لەبیر مەکە :
“هەر ئاستێکی نوێی ژیانت ،وێنایەکی نوێی تۆى دەوێت .”
تاوەکو کەسێکی بەهێزت لێدەربچێت بەرگەی ئازارەکانت بگرەو بە پێکەنینەوە ڕووبەڕوویان ببەرەوە.

بابه‌تی تر بابه‌تی هاوشێوه‌

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!