Find anything you need on Yalla

ئامادەکارییەکان بۆ دووگیانییەکی تەندروست

0

پێدانی سەرەتایەکی باش بۆ دوگیانییەکەت مانای زیادکردنی ئەگەری سەلامەتی خۆت و کۆرپەکەتە لە داهاتوودا و دەسپێکێکی باشە بۆ مسۆگەرکردنی تەندروستی کۆرپەکەت لە دروستبوونیەوە. گرتنەبەری رێوشوێنە پزیشکییەکان ئەگەری حاڵەتە نەخوازراوەکان کەم دەکاتەوە کە لە ماوەی دووگیانیدا روودەدات و وا دەکات منداڵەکەت بە تەندروستیەکی باشەوە لەدایک بێت. پلانی دووگیانی یان گرنگیدان بە تەندروستی پێش دووگیانی تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک بنەما کە دەتوانیت لە پێش دووگیانی و لە ماوەی دووگیانیدا ئەنجامی بدەیت وەک؛ ئامادە کردنی لەشت، پەیڕوکردنی رێنماییەکانی پزیشک، دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و خواردنەوە گازییەکان و کحولیەکان و وەرگرتنی دەرمان بە بێ رێنمایی پزیشک و هەڵبژاردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندروست. سەرەتای ئەم کارەش بە سەردانیکردنی پزیشک دەست پێ دەکات.

پاش هەڵبژاردنی پزیشکێکی بە ئەزموون دەبێت ئەو پشکنینانە ئەنجام بدەیت کە بۆت دەستنیشان دەکات و لە پشکنینی میز و خوێن بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی هەوکردن و دواتر ئاگادارت دەکاتەوە ئایا ئامادەیت بۆ ئەوەی دووگیان بیت یاخود دەبێت چاوەڕێ بکەیت. بێگومان بۆهەندێک ژن ئامادەکردنی جەستەیان بۆ دووگیان بوون چەند مانگێکی دەوێت بەڵام بۆ هەندێکی دیکە ماوەیەکی کەمتر یان زیاتر دەخایەنێت تا ئەو هەلە بەدەست دەهێنن.

پزیشک چەند جۆرێک دەرمانت بۆ دەستنیشان دەکات بۆ ئەوەی جەستەت دەوڵەمەندبێت بە رەهەندە سەرەکییەکان کە بۆ خۆت و کۆرپەکەت پیویستت دەبێت لە داهاتوودا، لە هەمووشیان گرنگتر فۆلیک ئەسیدە، بە گوێرەی ماڵپەڕی FPA.org، خانمان دەبیت ٣ مانگ بەر لە دووگیانبوون فۆلیک ئەسید بخۆن، و رێژەی داواکراویش ٤٠٠ مایکرۆ گرامە لە رۆژێکدا. فۆلیک ئەسید مەترسی دروستبوونی منداڵی ناتەندروست کەم دەکاتەوە بە تایبەتی ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە مێشک و دڕکە پەتکەوە هەیە.

وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا ئەو خانمانەی بڕیاری دووگیانی دەدەن دەبێت بە هەموو شێوەیەک دووربکەونەوە لە خواردنی دەرمان و خواردنەوە کحولی و گازییەکان و جگەرە کێشان. بە گوێرەی ماڵپەڕی healthline.com، خواردنی هەر جۆرە دەرمانێک مانای دابەشکردنی ئەو دەرمانەیە لە نێوان تۆ و کۆرپەلەکەتدا کە رەنگە لە دەرئەنجام کێشە لە دروستبوونی پەیکەری لەش و مێشکیدا دروست ببێت یاخود منداڵەکە بە نابەکامی و بە کێشکی زۆر کەمەوە لەدایک ببێت لە داهاتوودا هەر بۆیە ئەو کاتەی هەوڵی دروستکردنی منداڵ دەدەیت بە هیچ جۆرێک دەرمان مەخۆ بە بێ رێنمایی پزیشک. لە هەمان کاتدا خواردنەوە کحولییەکان و جگەرەش هیچی کەمتر نییە لە خواردنی دەرمان کە دەبێتەوە هۆی دروستبوونی کێشەی جددی لە مێشک و هەستە دەمارەکانی کۆرپەکەدا و شێواوی لە رووخساریدا. هەر بۆیە ئەگەر پلانت هەیە بۆ دووگیانبوون باشتر وایە ئەمانە وەلانێیت.

بێگومان هەڵبژاردنی سیستمێکی تەندروست بۆ خواردن لە پێش ماوەی دووگیانییدا هاوکار دەبێت بۆ دووگیانییەکی تەندروست. بە پێی ماڵپەڕیfit pregnancy.com ، دەبێت خانمان بە شێوەیەک خواردنەکانیان رێک بخەن کە رێژەیەکی زۆر لە فۆلیک ئەسید و پرۆتین و ئۆمێگا سری و کالسیۆمی تێدابێت. باشترین خواردنیش بۆ ئەم مەبەستە سەوزە و میوە و ماست و شیر و ماسی و پەنیرە.

http://www.cdc.gov/preconception/planning.html
http://www.healthline.com/health/pregnancy/alcohol-drugs#Overview1

http://www.cyh.com/HealthTopics/HealthTopicDetails.aspx?p=438&np=455&id=2733

http://www.fpa.org.uk/planning-pregnancy/folic-acid

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!