Find anything you need on Yalla

ئینتڕۆڤێرتەکان کێن؟

0

هەردی محەمەد

بە پێی زانستی دەروونزانی، مرۆڤەکان بە پێی هەڵسوکەوتی ڕۆژانەیان دەکرێن بە ٣ بەشەوە،پێیان دەوترێ ئینتڕۆڤێرژن (Introversion)، ئێکستڕۆڤێرژن(Extroversion) و ئەوانەشی لەو نێوانەن ئامبیڤێرژن(Ambiversion) .

کەسانی ئینتڕۆڤێرت زیاتر هێمنن و زۆر بەکەمی هەستەکان و بیرکردنەوەکانیان باس دەکەن یا نیشان دەدەن ، لە ئایدیا و بیرکردنەوەکانیان تێدەفکرن لە برى ئەوەی بۆ خەڵکی باس بکەن.

کەسانی ئێکستڕۆ ڤێرت وزە بەدەست دێنن لە کارلێک کردنی کۆمەڵایەتی و تێکەڵبوون، بۆ نموونە حەز بە بەشداری کردن لە ئاهەنگ و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن وچێژ وەردەگرن.

ئەوەی شایەنی باسە هەموو کەسێک ڕووێکی ئینتڕۆڤێرتی و ئێکستڕۆڤێرتی هەیە، بەڵام لە زۆربەی مرۆڤەکاندا یەکێکیان زاڵە، یاخود هەندێ کەس لەو نێوانەدان و پێیان دەوترێ ئامبیڤێرت (ambivert).

نیشانەکانی کەسانی ئینتڕۆڤێرت :

– ئینتڕۆڤێرتەکان بە زۆری خۆشی دەبینن لە چالاکیە تەنهاکان بۆ نموونە کتێب خوێندنەوە ،نووسین ، ماسی گرتن و هتد…

لە ڕاستیدا ئینتڕۆڤێرتەکان کات بەسەر دەبەن لەگەڵ کەسانی تر بەڵام هاوەڵی هاوڕێ نزیکەکانیان لا پەسەندترە ، لە کاتێکدا ئێکستڕۆڤێرت لەوەیە بچێتە ئاهەنگێک بە ئامانجی ئەوەی کەسانی نوێ بناسێت .

– ئینتڕۆڤێرتەکان حەز بە تێکەڵ بوونی کۆمەڵایەتی ناکەن وەک ئێکستڕۆڤێرتەکان ئەوان پەیوەستن بە پەیوەندی قوڵ و درێژخایەن و بە ژیری هاوڕێکانیان هەڵدەبژێرن .

– ئینتڕۆڤێرتەکان زۆرجار بە کەسانی کپ ،  ڕیزێرڤد( هەستەکانیان دەرنابڕن و بیرکردنەوە و کێشەکانیان باس ناکەن) و ڕەخنەنەگر وەسف دەکرێن ، زۆرجار خەڵکی بە هەڵە بە شەرمن لێیان تێدەگا ، بەڵام ئینتڕۆڤێرتەکان وشەکان بە وریایی دەردەبڕن .

– تێکەڵبوونێکی زۆر وات لێ دەکات هەست بە سەرلێشێواوی و شڵەژاوی بکەیت .

ئەگەر هەستێکی لەم شێوەیەت هەیە لە دۆخە کۆمەڵایەتیە پڕەکاندا ئەوا لەوەیە ئینتڕۆڤێرت بیت.

– ئینتڕۆڤێرتەکان کاتێکی زۆر بەسەر دەبەن لە تێڕوانین لە ئەزمونەکانی خۆیان ،ئەگەر هەست دەکەیت کە زانیاری و تێگەیشتنێکی قووڵت دەربارەی خۆت هەیە ،لە پێویستی و هەستەکانت دەگەیت ، کەواتە ئەگەری زۆرە کە ئینتڕۆڤێرت بیت.

– کەسانی ئێکستڕۆڤێرت ئارەزووی ئەو کارانە دەکەن کە تێکەڵبوونێکی زۆری کۆمەڵایەتیان تێدایە، لە کاتێکدا ئەو پیشانەی کە کارکردن بە سەربەخۆیی دەگرێتەوە، هەڵبژاردنێکی مەزنی ئینتڕۆڤێرتەکانە وەکو (نووسەر ، ژمێریار ، وێنەکێش، پڕۆگرامەری کۆمپیوتەر)

– خەڵکی پرس و ڕاییت پێ دەکەن و لە بۆچوونەکانت دەپرسن .

– تەلەفۆن و نامە و ئیمێڵی زیاترت بۆ دێت لەوەی کە خۆت دەیکەیت .

هەرچەندە ئینتڕۆڤێرتەکان حەز بە قسەکردن لە ڕێگای تەلەفۆنەوە ناکەن ،  بەڵکو نامەگۆڕینەوەیان لا پەسەندە ، چونکە دەتوانن وریاتر قسەبکەن و وشەی باشتر و گونجاوتر هەڵبژێرن .

– دەستپێشخەری گفتوگۆ ناکەیت لەگەڵ کەسانێ کە کۆنتاکتێکی کاتیت لەگەڵیان هەیە بۆ نموونە کاتێ بازاڕ دەکەیت

لەوەیە ئەوە مەحاڵ بێت کە خۆت بێنیتە بەرچاو وەک کەسێکی زۆربڵێ و چەنەباز کە لەگەڵ هەموو کەسێک قسەدەکات و بێ ئەوەی کەسانی دەوروبەری بناسێت دەست بە موناقەشە و قسەی بێ مانا دەکات .

– گەر کێشەیەکت هەبێ یا بە کاتێکی دژواردا تێپەڕیت ڕێگە بەوە نادەیت دەوروبەرەکەت پێی بزانن لە جیاتی ئەوە خۆت تێی دەڕوانیت و بیری لێدەکەیتەوە و چارەسەر دەدۆزیتەوە، لەوەیە بڵێیت کە کێشەکانم کاری کەس نین تەنها خۆم نەبێ .

– کەسانی دەوروبەرت نازانن چۆن هەست دەکەیت یان چۆن بیردەکەیتەوە لە هەر ساتێکدا ، تەنها ئەگەر خۆت ڕێگابدەیت بە هاوڕێ نزیکەکانت و باسی خۆت بکەیت لایان.

تاکە مەترسی ئەوەیە کەسانێک ناتناسن لەوەیە بە دوورە پەرێز لێت تێبگەن یاخود وابزانن کە تۆ خۆت بە بەرزتر و باشتر دەزانیت لە چاو خەڵکی تر.

– لە دەستەکەی تردا ، ئەگەر تۆ کەسێکی ئێکس تڕۆڤێرت بیت لەوانەیە سوود ببینیت لە پڕاکتیزە کردنی ئینتڕۆڤێرتی لە ژیانی ڕۆژانەتدا ،ببینە چۆن دەبێ ئەگەر یەکەم کەس نەبیت لە قسەکردن ، لە لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی و دەربڕینی ڕاو بۆچوونەکانت.

“مرۆڤی ژیر کاتێ بە گومانە لەوەی ئاخۆ قسە بکات یا بێدەنگ بێت ، ئەوا قازانجی گومانەکە بەخۆی دەبەخشێت و بێدەنگی هەڵدەبژێرێ ” ناپلیۆن هیڵ

با بزانین کێ ئینتڕۆڤێرتە؟؟

Loading Facebook Comments ...

وه‌ڵامێك بنووسه

ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه‌.

Pin It on Pinterest

بڵاوی بكه‌وه له:

بڵاوی بكه‌وه

بڵاوی بكه‌وه له‌گه‌ل هاورێكانت!